هەژمار و پرۆفایل

چۆن زانیارییەکانی پەیوەندی پێوەکردنم بگۆڕم؟

بۆ گۆڕین یان نوێکردنەوە (update)ی زانیارییەکانی پەیوەندی پێوەکردنت، سەرەتا خۆت تۆمار بکە بۆ چوونە ژوورەوە و دواتر لە قائیمە (menu) کەدا لە بەشی سەرەوەی پەیجەکە "My Profile" هەڵبژێرە. پاشان، کلیک لەسەر "Edit Profile" بکە و هەر نوێکردنەوەیەک کە دەتەوێت ئەنجامی بدە لەو پەیجەدا. دڵنیابە لەوەی کە کلیک لەسەر "Save" بکەیت تاکو گۆڕانکارییەکانت سەیڤ بکرێت.

چۆن تێپەڕە وشەی نهێنی (password)م بگۆڕم؟

سەرەتا خۆت تۆمار بکە بۆ چوونە ژوورەوە بە بەکارهێنانی ئیمەیڵ و تێپەڕە وشەی نهێنی (password) ئێستات. لە قائیمە (menu) کەدا لە بەشی سەرەوەی پەیجەکە کلیک لەسەر "My Profile" بکە و "Edit Profile" هەڵبژێرە. دواتر، لە حەقلی "password" دا تێپەڕە وشەی نهێنیت بگۆڕە،

چۆن ئەو زانیارییە کەسییەکانەی ترم، کە لەکاتی پەیوەندیکردنمدا تۆمارم کردووە بگۆڕم؟

بۆ گۆڕینی زانیارییەکانت سەرەتا خۆت تۆمار بکە بۆ چوونە ژوورەوە و دوای چوونە ژوورەوە کلیک لەسەر "Profile tab" بکە. پاشان کلیک لەسەر "Edit Profile" بکە بۆ ئەنجامدانی گۆڕاکارییەکان. ئەگەر زانیارییەک هەبوو وە نەتتوانی بیگۆڕیت، تکایە فۆڕمی "Contact Us" بەکاربهێنە و پەیوەندیمان پێوە بکە و ئەو گۆڕانکارریانەمان پێ بڵێ.

بۆچی گرنگە پڕۆفایلی خۆم تەواو بکەم؟

تەواوکردنی پڕۆفایله‌كه‌ت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خێراتر لەگەڵ ئەو راپرسیانه‌ هاوتاتبكه‌ین کە بۆت گونجاوه‌. بەردەوام بە لە نوێکردنەوە، بۆ ئەوەی بتوانیت بۆچوونە بەنرخەکانت لەسەر ئەو بابەتانەی کە گرنگی پێدەدەیت هاوبه‌شی بکەیت. ئەو زانیاریانەی کە تۆ پێمان دەدەیت تەنها بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کام ڕاپرسی لەگەڵ پڕۆفایلی تۆدا دەگونجێت بەکاردەهێنرێت. زیاتر بخوێنەوە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ داتا کەسییەکانت