گۆڕینی وڵات یان زمان

چۆن دەتوانم زمانی هەژمارەکەم لە Ipsos iSay دا بگۆڕم؟

بۆ گۆڕینی زمانی هەژمارەکەت، پێویستە ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنیت و سەرلەنوێ بەو زمانەی کە ئارەزووی دەکەیت خۆت تۆماربکەیتەوە.

کاتێک ئەندامێتیت کۆتایی پێدەهێنیت خاڵەکانت دەسڕدرێتەوە. ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین کەوا ئەگەر دەکرێت خاڵەکانت بەکاربهێنیت پێش ئەوەی هەژمارەکەت دابخەیت. هەروەها دەشکرێت خاڵەکانت بگوازیتەوە بۆ هەژمارە نوێیەکە.

بۆئەوەی پرۆسەکە ئاسانتربێت، پێش ئەوەی ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنیت پەیوەندیمان پێوە بکە.

هەژمارەکەم چی لێ بەسەردێت ئەگەر بڕۆم بۆ وڵاتێکیتر؟

ئەگەر ئارەزووی رۆیشتنت هەیە بۆ وڵاتێکیتر و لەوێ دەمێنیتەوە بە هەمیشەیی، پێویستە ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنیت و دوای ئەوەی کە رۆشتیت بۆ ئەوێ لە وڵاتە نوێیەکەدا کە لێی نیشتەجێ دەبیت خۆت تۆماربکەیتەوە.

کاتێک ئەندامێتیت کۆتایی پێدەهێنیت خاڵەکانت دەسڕدرێتەوە. ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین کەوا ئەگەر دەکرێت خاڵەکانت بەکاربهێنیت پێش ئەوەی هەژمارەکەت دابخەیت. تێبینی ئەوە بکە کەوا لەزۆربەی حاڵەتەکاندا، خەڵاتەکان تەنها لەو وڵاتانەدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت کە خەڵاتەکەی لێدەرچووە.

هەروەها دەشکرێت خاڵەکانت بگوازیتەوە بۆ هەژمارەکەت لە وڵاتە نوێیەکەدا، دوای ئەوەی بەسەرکەوتوویی خۆت تۆمارکردەوە. ماوەی گواستنەوەی خاڵەکانت دەکرێت تا 10 رۆژی کارکردن بخایەنێت.

بۆئەوەی پرۆسەکە ئاسانتربێت، پێش ئەوەی ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنیت پەیوەندیمان پێوە بکە.