پرسیار و ترسی باو

لەبەر ئەوەی وێبسایتەکەمان و کارەکانمان پشت بە ئینتەرنێت دەبەستێت، بەتەواوی تێدەگەین کەوا ئەم بوارە سەرچاوەی نیگەرانییە لە هەندێک رووەوە. لە Ipsos iSay، ئێمە روون و راشکاوین لەوەدا کە دەیکەین و ئەوەش کە نایکەین، هەروەها ئەو هەڵانەیش کە دەیکەین. لەخوارەوە وەڵامی ترس و پرسیارگەلێکی باو هەیە کە لە ئەندامانمانەوە پێمان گەیشتووە.

ئەگەر هەوڵی ئەوە نادەن بەرهەمێکی دیاریکراوم پێبفرۆشن، ئەی بۆچی لەزۆربەی راپرسییەکاندا پرسیارم لێدەکەن کە ئایا دەمەوێت بەرهەمێکی دیاریکراو بکڕم؟

ئامانج لە پرسیاری وەک ئەوەی "ئایا دەتەوێت ئەم بەرهەمە بکڕیت" دۆزینەوەی جۆری ئەو کەسانەیە کە بایەخ بە بەرهەمێکی دیاریکراو دەدەن. بۆ نموونە، ئێمە پێشتر دەزانین کە کڕینی مەکینەی ریشتاشین لەلایەن پیاوانەوە ئەگەری زیاترە، لەکاتێکدا لای ئافرەتان کڕینی ڤێڕ (ئامێری لوولکردنی قژ) ئەگەری زیاترە. هەندێک جار زانینی ئەوەی چ جۆرە خەڵکێک بایەخ بە چ جۆرە بەرهەمێک دەدەن ناڕەحەتە، لەبەر ئەم هۆکارەیە کە پرسیار دەکەین.

ئێمە هەرگیز هەوڵ نادەین هیچ بەرهەمێکت پێ بفرۆشین!

پێموایە Ipsos iSay کرێدیت کارتەکەمیان پڕکردووەتەوە! ئەوە چۆن روویدا؟

Ipsos iSay هەرگیز داوای زانیاری لەبارەی کرێدیت کارتەکەتەوە ناکات و هەرگیزیش کارتی ئەندامانی پڕ ناکاتەوە. Ipsos iSay هیچ پارەیەک لە هیچ کەس وەرناگرێت لە بەرانبەر بوونیدا بە ئەندام لە پانێڵەکەدا و بەخۆڕایی بەشداری راپرسییەکان دەکەیت. هەرگیز داوای زانیاری ناکەین لەبارەی کرێدیت کارتەکەتەوە تاکو خەڵاتەکان بنێرین. تائێستا ئەو کارە رووینەداوە، بەڵام ئەگەر ناوی Ipsos iSay ت لەسەر وەسڵی کرێدیت کارتەکەت بینی، دڵنیابە ئەوە فێڵێکە و لایەنێکیتر پێی هەستاوە. لەم بارێکی لەم جۆرەدا، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە و یەکسەر Ipsos iSay و کۆمپانیای کرێدیت کارتەکەت ئاگادار بکەوە.

بۆچی ئیمەیڵی بێزارکەر (spam)م پێدەگات دوای ئەوەی کە خۆم تۆمارکردووە لە Ipsos iSayIpsos iSay دا؟

Ipsos iSay هەرگیز ناونیشانی ئیمەیڵەکەت لەگەڵ هیچ کەسێکدا هاوبەشی (share) پێناکات بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی راشکاو و پێشوەختەی خۆت. کۆمپانیا جیهانییەکەمان لای گرنگترین رێکخراوی بواری توێژینەوەی بازاڕ لە جیهاندا تۆمارکراوە، لەوانە: ئەنجومەنی رێکخراوەکانی توێژینەوەی لێکۆڵینەوە ئامارییەکانی ئەمریکا (Casro)، کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ توێژینەوەی بازاڕ (ESOMAR)، کۆمەڵەی توێژینەوە بازاڕگەرییەکان (MRA). بیزنسەکەما ملکەچی ئەو پرۆسانەی نامەناردنی ئەلیکترۆنییە کە رێکەوتنی لەسەرکراوە. ئێمە هەرگیز ئیمەیڵی بێزارکەر (spam) نانێرین و هیچ شتێک نافرۆشین و لیستی پەیوەندییەکانی خۆمان لەگەڵ کەسدا هاوبەشی (share) پێناکەین.

هێشتا ئەو خەڵاتەم وەرنەگرتووە کە داوامکردووە. چی روویداوە؟

لەگەڵ ئەوەشدا کە خەڵاتەکانمان یەکسەریی دەنێرین، بەڵام هەندێک جار کارەکە درێژە دەکێشیت و تا 4 هەفتە دەخایەنێت. لەبارێکدا ئەگەر ماوەکە تێپەڕی و خەڵاتەکەت پێ نەگەیشت، تکایە فوڵدەری سپام (spam) بپشکنە یان پەیوەندیمان پێوەبکە لەڕێگەی "Contact Us" تاکو یارمەتیت بدەین لە چارەسەری گرفتەکەدا.

بۆچی تائێستاش ئیمەیڵم پێدەگات لەکاتێکدا ماوەیەکە ئەندامێتیم کۆتایی پێهێناوە؟

لەماوەی 7 رۆژدا لە ڕێکەوتی کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیتەوە، ناردنی ئیمەیڵەکان ڕا دەوەستێت. ئەگەر دوای تێپەڕبونی ئەو ماوەیە هێشتا هەر ئیمەیڵت بۆ دەهات، ئەوە ئەگەری زۆرە بە ناونیشانی ئیمەیڵێکی تر خۆت تۆمارکردبێت. چێکی دواهەمین ئیمەیڵ بکە کە لە Ipsos iSay ەوە پێتگەیشتووە بۆ زانینی ناونیشانی ئیمەیڵەکە کە ئیمەیڵەکەی ناردووە، ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنە بە بەکارهێنانی ناونیشانی ئەو ئیمەیڵە. ئەگەر دوای تێپەڕینی 7 رۆژ بەسەر کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیتدا هاتنی راپرسییەکانی Ipsos iSay هەر بەردەوامبوو، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.

بەڵێنم پێدرابوو کەوا لەڕێگەی پڕکردنەوەی راپرسییەکانەوە پارەیەکی زۆرم دەست دەکەوێت، بەڵام هیچم دەست نەکەوت. بۆچی؟

Ipsos iSay بەڵێنی پێدانی هیچ بڕە پارە بەرانبەر بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا نادات. ئەگەر بەڵێنت پێدراوە کە پارەیەکی زۆرت دەست دەکەوێت بەرانبەر پەیوەندیکردنت یان بەشداریکردنت، دڵنیابە ئەو بەڵێنە لەلایەن ئێمەوە نەدراوە و ئەو بەڵێنە بەڵێنێکی درۆیە. وەکو ئەندامێکی Ipsos iSay، پارەی زۆرت دەست ناکەوێت بەرانبەر پڕکردنەوەی راپرسییەکان (وەک زۆربەی کۆمپانیا قانوونییەکانی تری بواری توێژینەوەی بازاڕ) بەڵام خەڵاتی چێژبەخش بەدەست دەهێنیت و (ڕا)ت لەلایەن گەورە بڕیار بەدەستانەوە دەبیسترێت.

بەڵێنم پێدرابوو کەوا پارە یان خەڵات بەدەست دەهێنم بەرانبەر بەشداریکردنم، بەڵام هیچم دەست نەکەوت. بۆچی؟

هەندێک لەو کەسانەی پەیوەندییان بە Ipsos iSay ەوە کردووە ئێمەیان ناسیوە لەڕێگەی سایت یان لەڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە کە بەڵێنی پێدانی پارەی داوە بەرانبەر پەیوەندیکردن بە Ipsos iSay ەوە. ئەو بەڵێنانە لە ئەستۆی ئەو لایەنانەدایە کە بڵاوکراوەکەیان بڵاوکردووەتەوە یان ئێمەیان بەو کەسانە ناساندووە. Ipsos iSay هیچ بڕە پارەیەک بەرانبەر پەیوەندیکردن یان بەشداریکردن نادات، هەروەها ئێمە بەرپرس نین لە هیچ بڵاوکراوە یان هەواڵێک کە لەلایەن ئێمەوە دەرنەچووبێت. ئەگەر تۆ بەتەمای بەدەستهێنانی پارە بوویت، تکایە پەیوەندی بەو وێبسایت یان لایەنەوە بکە کە بەڵێنی پێدانی پارەکەی پێداویت.

Ipsos iSay بانگهێشتی پەیوەندیکردنی کردووم لەڕێگەی ناردنی ئیمەیڵی بێزارکەر (spam) ەوە. ئێوە چۆن زانیاری پەیوەندیگرتنتان بەمنەوە دەستکەوت؟

Ipsos iSay هەرگیز ئیمەیڵی بێزارکەر نانێرێت. لەزۆربەی بارەکاندا، بانگهێشتی پەیوەندیکردنت بە Ipsos iSay ەوە پێدەگات بەگوێرەی ئامۆژگاریی یەکێک لە دابینکەرەکانمان. وەکو کۆمپانیایەکی بواری توێژینەوەی بازاڕ بەشێوازی ئۆنلاین، لەگەڵ زۆرێک لە دابینکەرانی ناونیشانی ئیمەیڵدا کاردەکەین بە ئامانجی فراوانکردنی ئەندامانی پانێڵەکانمان و دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتیکردنێکی نیشتمانی.

لەبارێکدا ئەگەر پەیوەندیکردن (joining) بە Ipsos iSay ەوە جێگەی بایەخت نەبوو، تکایە کلیک لەسەر لینکی ئەنسەبسکرایب (unsubscribe) بکە لە کۆتایی ئەو بانگهێشتەدا کە پێتگەیشتووە و چیتر ئێمە بانگهێشتنامەی ترت بۆ نانێرین بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە کۆمەڵگاکەمانەوە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کەوا ئەم کارەی ئێمە رێگە لە هەندێک لە دابینکەرانی ئێمە ناگرێت تاکو بانگهێشتنامەت بۆ نەنێرێت.

بۆچی هەمیشە دوور دەخرێمەوە لە تەواوکردنی هەندێک راپرسی یان شیاویی (qualify) بەشداریکردنم نیە تێیدا؟

زۆرێک لە راپرسییەکان بەدوای چەند تایبەتمەندییەکی دیاریکراودا دەگەڕێن کە رەنگە لە تۆدا هەبێت یان رەنگە نە بێت. کۆتاییهاتنی راپرسییەکە پێش تەواوکردنی یان دوورخستنەوەی پێشوەختەت لە راپرسییەکە بەهۆی نەبوونی ئەو تایبەتمەندییە دیاریکراوانەیە لەتۆدا کە راپرسییەکە بەدوایدا دەگەڕێت یان بەهۆی ئەوەیە کە ژمارەی پێویست بۆ راپرسییەکە ڕای وەرگیراوە. ئەمکارەش بەفیڕۆنەدانی کاتی بەنرخی تۆ لە تەواوکردنی راپرسییەکەدا دەستەبەر دەکات.

هەروەها هەندێک لە راپرسییەکان بەدوای چەند وەڵامدەرێکی دیاریکراودا دەگەڕێن لەنێو چەند گروپێکی دانیشتوانی (مجموعات سكانية) تایبەتدا. کۆتاییهاتنی راپرسییەکە پێش تەواوکردنی یان دوورخستنەوەی پێشوەختەت لە راپرسییەکە بەواتای ئەوەدێت کەوا لە گروپە دانیشتوانییەکەی تۆدا ژمارەی پێویستی وەڵامدەرمان دەستکەوتووە.