بەدەستهێنانی خاڵ

چۆن خاڵ بەدەست دەهێنم؟

خاڵەکان بەدەستبهێنە لەڕێگەی بەشداریکردنەوە لە راپرسییەکانی Ipsos iSay دا. پێش بەشداریکردن لە هەر راپرسییەکدا ژمارەی ئەو خاڵانە رادەگەیەنرێت کە بەدەستی دەهێنیت لە ئەنجامی بەشداریکردن لە راپرسییەکەدا و ژمارەی خاڵەکانیش پشت بە چەند فاکتەرێک دەبەستێت لەوانە دورودرێژی راپرسییەکە. پاش چەند خولەکێکی کەم لە تەواوبوونی راپرسییەکە خاڵەکان دەخرێتە سەر باڵانسی خاڵەکانت، ئەگەر رێنماییەکانی راپرسییەکە پێچەوانەی ئەمەی نە وتبێت. یان لەهەندێک باردا چوار هەفتە دەخایەنێت.

چۆن بزانم کەوا چەند خاڵم هەیە؟

دوای چوونە ژوورەوەت، باڵانسی خاڵەکانت لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکەدا نزیک لە ئەستێرە زەردەکە دەبینیت. لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکە نزیک لە ئەستێرە زەردەکە کلیک لەسەر ژمارەی خاڵەکان بکە، دەتگوازێتەوە بۆ لاپەڕەی باڵانسی خاڵەکانت و زانیاری و وردەکاری زیاتر دەبینیت لەبارەی ئەو خاڵانەی کە بەدەستتهێناوە و ئەو خاڵانەش کە گۆڕیوتەتەوە بە خەڵات.

چەندێک جارێک هەژمارەکەم نوێ دەکرێتەوە بەو خاڵانەی کە بەدەستم هێناوە؟

ئەو خاڵانەی لە ئەنجامی بەشداریکردنەوە لە راپرسییەکاندا بەدەستی دەهێنیت پاش چەند خولەکێکی کەم لە تەواوکردنی راپرسییەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکەت، ئەگەر رێنماییەکانی راپرسییەکە پێچەوانەی ئەمەی نەوتبێت. لە هەندێک باردا زیادکردنی خاڵەکان بۆ سەر هەژمارەکەت ماوەیەک دەخایەنەێت و رەنگە بگاتە چوار هەفتە لە رێکەوتی بەشداریکردنەوە لە راپرسییەکەدا.

چی دەبێت ئەگەر بەشداری راپرسییەک بکەم و خاڵەکان لە هەژمارەکەمدا دەرنەکەوێت؟

سەبارەت بە هەندێک لە راپرسییەکان، وەک ئەو راپرسییانەی کە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی چەند رۆژێک دەخایەنێت، خاڵەکان ناخرێتە سەر هەژمارەکەت هەتا کۆتا رۆژی راپرسییەکە. لەبارێکدا، ئەگەر چوار هەفتە تێپەڕی و خاڵەکانی راپرسییەکت نەبینی لە هەژمارەکەتدا، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە رێگەی لاپەڕی "پەیوەندیمان پێوە بکە" (Contact Us).

چۆن خاڵه‌كان ده‌خرێنه‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌م (ئه‌كاونته‌كه‌م) كاتێك كه‌ راپرسیه‌ك ته‌واو ده‌كه‌م؟

هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بانگهێشتت بكه‌ین بۆ ئه‌و راپرسیانه‌ی كه‌وا زیاتر كونجاون بۆ تۆ ، وه‌ هه‌ندێك جار كه‌ ده‌ست ده‌كه‌یت به‌ راپرسیه‌ك، ده‌گوازرێیته‌وه‌ بۆ راپرسیه‌كی تر وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی راپرسی گونجاوتر . له‌م حاڵه‌ته‌دا ژماره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ نیشاندراون له‌ دواهه‌مین راپرسی بریتیه‌ له‌ كۆی خاڵه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌كان بۆ هه‌ر راپرسیه‌ك كه‌وا تۆ به‌شداریت تێدا كردوه‌، خاڵه‌كان ده‌خرێنه‌ سه‌ر باڵانسی خاڵه‌كانت تایبه‌ت به‌ هه‌ر راپرسیه‌ك

بۆچی هیچ خاڵم وه‌رنه‌گرت دوای نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆفایلم؟

نوێكردنه‌وه‌ی پرۆفایله‌كه‌ت یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ بانگهێشتكردنت بۆ راپرسی زیاتر گونجاو بۆ تۆ . خاڵ وه‌رناگریت دوای ته‌واوكردنی پرۆفایله‌كه‌، به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی به‌ نوێ كراوه‌یی یارمه‌تیت ده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانی راپرسی زۆرتر. ژماره‌ی خاڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ر راپرسیه‌ك ده‌بینی پێش به‌شداری كردن تێیدا.