ئەپڵیکەیشنی مۆبایل

ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay چیە؟

ئەپڵیکەیشنێکە لەڕێگەیەوە و بەهۆی مۆبایلە زیرەکەکەتەوە دەتوانیت بەدرێژایی رۆژ و بە ئاسانی بێیتە ناو کۆمەڵگا ئۆنلاینەکەمان کە تایبەتە بە خەڵاتەکانی راپرسی. بەشداری راپرسییەکان بکە، خاڵ بەدەست بهێنە، ئەو خەڵاتانە هەڵبژێرە کە بۆ تۆ گونجاوە، لە هەر شوێنێکبیت و لە هەر کاتێکدابێت!

  • دەستبەجێ ئاگادار دەکرێیتەوە لەو راپرسییە نوێیانەی کە بەردەستن بۆ تۆ.
  • بەشداری راپرسییەکان بکە و ئەو خەڵاتانە هەڵبژێرە کە بۆ تۆ گونجاوە، لە هەر شوێنێکیت!
  • ئاگادارکردنەوە و بژاردەکان کە دەکرێت هەمواربکرێنەوە

ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay بۆ مۆبایلی ئاندرۆید و ئایفۆن بەردەستە. بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئاندرۆید دەتوانن لە پلەی ستۆرەوە دایبەزێنن و بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆنیش (iOS) دەتوانن لە ئەپ ستۆرەوە (App Store) دایبەزێنن.

ئایا ئەم ئەپڵیکەیشنە باتری مۆبایلەکەم بەکاردەبات؟

ئەم ئەپڵیکەیشنە لەکاتی بەکارهێنانیدا کاریگەرییەکی لاوازی هەیە لەسەر باتری مۆبایلەکەت.

ئایا ئەم ئەپڵیکەیشنە پەیوەستە (متصل) بە ئینتەرنێتەوە؟

بەڵێ، ئەم ئەپڵیکەیشنە پەیوەستە بە ئینتەرنێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی خۆ تۆمارکردنت بۆ چوونە ژوورەوە. هەروەها پەیوەستە بە ئینتەرنێتەوە لەپێناو گەیشتن بەو ناوەڕۆک (المحتوى)ەی کە پەیوەندی بە هەژمارەکەت لە کۆمەڵگای Ipsos iSay ەوە هەیە، وەک ئەو راپر

ئەمە چەند لەسەر من دەکەوێت (چەندی تێدەچێت بۆ من)؟

دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە بە خۆڕاییە. تا ئەو شوێنەی پاکێجی ئینتەرنێتی مۆبایلەکەت رێگەی پێدەدات، هیچ بڕە پارەیەک نادەیت بۆ دابەزاندن و بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە. (ئەگەر پاکێجی ئینتەرنێتی مۆبایلت نەبوو، یان ئەگەر سنووری رێگەپێدراوی پاکێجەکەت تێپەڕاند، لەڕێگەی دابینکەری تۆڕی ئینتەرنێتەکەوە لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت کاتێک ئەپڵیکەیشنەکە پەیوەست دەبێت بە ئینتەرنێتەوە).

چۆن ئەپڵیکەیشنەکە جێگیر (install) بکەم؟

ئەپڵیکەیشنەکە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن (iOS) لە ئەپ ستۆر (App Store) بەردەستە و بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئاندرۆیدیش لە پلەی ستۆر بەردەستە. ئەپڵیکەیشنەکە دەتوانرێت لەگەڵ ئەو بەرنامانەی مۆبایلدا بەکار بهێنرێت کە بە سیستەمی ئیشپێکردنی ئاندرۆید 8.0 و بەرزتر ئیشدەکەن یان سیستەمی ئیشپێکردنی iOS 12.0 و بەرزتر ئیشدەکەن.

پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە ساکارانەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە:

بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن iOS

  1. بڕۆ بۆ App store
  2. ناوی "Ipsos iSay" لە شریتی گەڕان (search bar) دا بنووسە
  3. پەنجە لەسەر دوگمەی “Get” دابگرە بۆ جێگیرکردن

بۆ مۆبایلی ئاندرۆید

  1. بڕۆ بۆ Google Play store
  2. بڕۆ بۆ بەشی ئەپڵیکەیشنەکان (Apps)
  3. ناوی "Ipsos iSay" لە شریتی گەڕان (search bar) دا بنووسە
  4. پەنجە لەسەر دوگمەی “Install” دابگرە

لانیکەمی داواکارییەکانی سیستەمەکە چیە بۆ ئیشپێکردنی ئەپڵیکەیشنەکە؟

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021 ەوە، لانیکەمی داواکارییەکانی سیستەمەکە بۆ ئیشپێکردنی ئەپڵیکەیشنەکە ئەمانەن:

  • iOS : پێویستی بە سیستەمی ئیشپێکردنی iOS 12.0 یان بەرزتر هەیە
  • ئاندرۆید: پێویستی بە سیستەمی ئیشپێکردنی Android 8.0 یان بەرزتر هەیە

تکایە تێبینی ئەوە بکە کەوا لەگەڵ بەردەوامبوونمان لە زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەپڵیکەیشنەکە ئەم داواکارییانەش دەکرێت گۆڕانکارییان بەسەردابێت. دەتوانیت بەردەوام چێکی قەبارەی ئێستا بکەیت لە پەیجی ئەپڵیکەیشنەکەماندا لە App Store یان لە Google Play .

چۆن دەتوانم خۆم تۆماربکەم بۆ چوونە ژوورەوە (log into) بۆ ناو ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay ؟

لەسەر ئامێرەکەت ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و ئەو ئیمەیڵ و تێپەڕە وشە نهێنیەی (password) کە بۆ Ipsos iSay بەکاری دەهێنیت تۆمار بکە. پاشان پەنجە لەسەر دوگمەی “Log in” دابگرە.

قەبارەی ئەو بۆشاییە چەندە کە ئەم ئەپڵیکەیشنە لە مۆبایلەکەمدا داگیری دەکات؟

ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay لە ئامێری ئاندرۆیدا تەنها 16 مێگا بایت بەکاردەهێنێت و لە ئامێری iOS دا تەنها 48 مێگا بایت هەروەها لانیکەمی داتا سەربارەکان (extra data) خەزن دەکات.

تکایە تێبینی ئەوە بکە، ئەم زانیارییانە دروستن لە رێکەوتی مانگی ئەیلولی ساڵی 2021 ەوە. لەگەڵ بەردەوامبوونمان لە زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەپڵیکەیشنەکە قەبارەی ئەپڵیکەیشنەکەش دەکرێت گۆڕانکاری بەسەردابێت. دەتوانیت بەردەوام چێکی قەبارەی ئێستا بکەیت لە پەیجی ئەپڵیکەیشنەکەماندا لە App Store یان لە Google Play .

ئایا ئەپڵیکەیشنەکە یەکەی ئینتەرنێت (Data)ی مۆبایلەکەم بەکاردەبات؟

لەکاتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکەدا بەشێکی کەمی یەکەی ئینتەرنێتی مۆبایلەکەت (Data) بەکاردەهێنێت. ئەپڵیکەیشنەکە خزمەتگوزارییەکانی سیستەمی ئیشپێکردن (operative system services) بەکاردەهێنێت بۆ ناردنی ئاگادارکردنەوەکان و لەمە زیاتر هیچ یەکەی ئینتەرنێتی مۆبایلەکەت (Data) بەکارنابات. هەروەها بۆئەوەی یەکەی ئینتەرنێتی مۆبایل (Data)ەکەت بەکارنەهێنێت، دەتوانیت لەو کاتانەدا ئەپڵیکەیشنەکە بەکاربهێنیت کە پەیوەست دەبیت بە ئینتەرنێتەوە لەڕێگەی وای فایەوە.

چۆن دەتوانم چێکی بڕی ئەو یەکانەی ئینتەرنێتی مۆبایلەکەم (data) بکەم کە ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay بەکاریدەبات؟

ئاندرۆید

  1. لە ئامێرەکەتدا قائیمەی سێتینگ (Settings menu) بکەرەوە.
  2. لەژێر "Wireless & networks" دا، پەنجە لەسەر "Data usage" دابگرە.
  3. لەوێدا، لە خوارەوەی گرافیکەکەدا دەتوانیت بزانیت ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay چەندێک یەکەی ئینتەرنێتی مۆبایلەکەت (Data)ی بەکاربردووە. لەوێدا بڕی بەکاربراوی یەکەی ئینتەرنێتی مۆبایل (Data) لەلایەن هەر ئەپڵیکەیشنێکەوە خراوەتەڕوو، رەنگە پێویست بەوەش بکات بێیتە خوارت

iOS

  1. بڕۆ بۆ "Settings" لەوێشەوە بۆ "Cellular"، پەنجە لەسەر "Cellular Data" دابگرە.
  2. وەرە خوارەوەی لاپەڕەکە بۆ دۆزینەوەی بڕی ئەو یەکەیەی ئینتەرنێت (Data) کە لەلایەن ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay ەوە بەکاربراوە.
  3. لەوێدا بژاردەی "وەستاندن (off)"ی یەکەی ئینتەرنێتی مۆبایل (Data)ت لەلایەن ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay ەوە هەیە. دوای وەستاندنی، ئیتر ئایفۆنەکەت تەنها وای فایەکە بەکاردەهێنێت بۆ ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay.

ئایا ئەپڵیکەیشنەکە شوێنپێی شوێنی جوگرافیم هەڵدەگرێت (يتتبع موقعي الجغرافي) یان شوێنی بەکارهێنانی مۆبایلەکەم دەستنیشان دەکات؟

ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay نە شوێنپێی شوێنی جوگرافیت هەڵدەگرێت نە شوێنی بەکارهێنانی مۆبایلەکەشت دەستنیشان دەکات. ئەگەر لە داهاتوودا ئەم تایبەتمەندییە بەردەست بوو، ئەوا بەبێ رەزامەندی راشکاوانەی تۆ و بەبێ روونکردنەوەیەکی تەواوی چۆنێتی بەکارهێنانی یەکەی ئینتەرنێتی مۆبایلەکەت (Data) نابێت.

چۆن دەتوانم ئەپڵیکەیشنەکە بسڕمەوە (delete) یان ئەنئینستۆڵ(uninstall)ی بکەم؟

بۆ ئامێری ئاندرۆید

بۆ ئەنئینستۆڵکردنی ئەپڵیکەیشنەکە، لە مینۆ (menu)دا ئایکۆنی ئەپڵیکەیشنەکە بگرە و رایبکێشە بەرەو ئەو بەشەی لای سەرەوەی شاشەکە کە دەڵێت "Uninstall" و لەوێ دەستی لێهەڵگرە. پاشان لەو چوارگۆشەیەدا کە لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت پەنجە بنێ بە "uninstall" دا . یان بۆ

iOS بۆ ئامێری

بۆ ئەنئینستۆڵکردنی ئەپڵیکەیشنەکە، بۆ ماوەیەکی درێژ پەنجە لەسەرئایکۆنی ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay دابگرە. دوای چەند چرکەیەک، نیشانەی "X" بە تەنیشت ئایکۆنی ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay ەوە دەردەکەوێت. پەنجە لەسەر نیشانەی "X" دابگرە و پاشان لەو چوارگۆشەیەدا کە لەسەر ش

تێبینی: بەسڕینەوە (Deleting)ی ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay ئەو زانیارییانەش دەسڕدرێنەوە کە تێیدا خەزنکراوە، بەڵام هەژماری Ipsos iSay ەکەت کۆتایی پێناهێنرێت. جارێکیتر و بەردەوام دەتوانیت ئەپڵیکەیشنی Ipsos iSay دابەزێنیتەوە و بەخۆڕاییش.