تایبەتمەندێتی و زانیاری کەسیی

چۆن تایبەتمەندێتی کەسیم دەپارێزرێت؟

پاراستنی تایبەتمەندێتیت بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە. هەرگیز هەوڵ نادەین هیچ شتێکت پێبفرۆشین و ئەو زانیارییانەش کە پێمانی دەدەیت تەنها بۆ مەبەستی توێژینەوە بەکاردەهێنرێت. تکایە بۆ وردەکاری زیاتر لەم بارەیەوە سەیری "سیاسەتی تایبەتمەندێتیی" ئێمە بکە.

زانیارییە کەسییەکانم چۆن بەکاردەهێنرێت؟

زانیارییەکانی وەک تەمەن و رەگەز ئەو فاکتەرانەن کە بەکاری دەهێنین بۆ هەڵبژاردنی بەشداربووان لە راپرسییەکانماندا. بەبێ ئەم زانیارییانە، ناتوانین دەستەبەری ئەوە بکەین کەوا دەرەنجامەکانمان بەوردی رەنگدانەوەی پێکهاتەی دیمۆگرافی ئەو وڵاتەبێت کە تۆ تێیدا دەژیت.

بەبێ رەزامەندی راشکاوانە و پێشوەختەی خۆت، هەرگیز زانیارییە کەسییەکانت نادەین بەهیچ کەسێک لەدەرەوەی کۆمپانیاکەمان (لەوانە هاوبەش(عملاء)ەکانی خۆشمان). ئەو زانیارییانەی پێمانی دەدەیت بۆ مەبەستی توێژینەوە و هەڵبژاردنی کەسی گونجاو بۆ بەشداریکردن لە راپرسییەکدا نەبێت بۆ هیچ مەبەستێکیتر بەکار ناهێنرێت. بۆ زانیاری زیاتر، سەیری "سیاسەتی تایبەتمەندێتی" ئێمە بکە.

"کووکیز" چیە؟

کووکیز فایلی بچووکە لە وێبگەڕ (browser)ی بەکارهێنەر یان لە ئامێرەکەیدا خەزن دەکرێت و زۆربەی جار تەنها کۆدێکە ناوی سێرڤەر و زنجیرە لەدایکبوویەک (generated string/ سلسلة مولّدة)ی ژمارە و تێکستی تاقانەیە. لە بارێکدا سەردانیکەری وێبسایت زانیاری کەسیی دیاریکراو نەدات بە وێبسایتەکە (بۆ نموونە لەڕێگەی فۆڕمی تۆمارکردنەوە)، هیچ رێگەیەک بۆ سایتەکە نامێنێتەوە تاکو زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو کەسەوە بزانێت جگە لە کۆدی تاقانەی کووکیی کە لەناو ئەو سایتە دیاریکراوەدا هەیە.

"کووکیز" کارلێککردنی نێوان وێبسایتەکان و بەکارهێنەران ئاسانتر و خێراتر دەکات. هەروەها یارمەتیمان دەدات لە خستنەڕووی زانیارییە شەخسییەکانتدا کاتێک خۆت تۆماردەکەیت بۆ هاتنە ژوورەوە.

بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانیت "سیاسەتی کووکیز" ی ئێمە بخوێنیتەوە. هەروەها دەتوانیت وردەکاری زیاتر فێربیت لەبارەی کووکیزەوە، بە سەردانیکردنی www.aboutcookies.org (بە زمانی ئینگلیزی). www.aboutcookies.org.

پەیوەست بە زانیارییە شەخسییەکانم (personal data) مافەکانی من چین؟

پەیوەست بە داتا و زانیارییە شەخسییەکانت لە Ipsos iSay دا، مافەکانت ئەمانەی خوارەوەن:

  • مافی دەستپێڕا گەیشتن (Access): مافی دەستڕاگەیشتنت بەو داتا شەخسییانە هەیە کە لەبارەی تۆوە لای ئێمە هەڵگیراون و دەتوانیت داوای کۆپییەکی ئەو زانیارییانەش بکەیت.
  • مافی راستکردنەوە: کاتێک داتا شەخسییەکانت تەواو نیە یان ورد (دقیق) نیە مافی ئەوەت هەیە داوای راستکردنەوە و نوێکردنەوەیان بکەیت.
  • مافی گواستنەوەی داتا کان: مافی وەرگرتنی کۆپییەک لەو زانیارییە (داتا) شەخسییانەت هەیە کە پێشکەشت کردووە، تەنانەت دەتوانیت ئەو زانیارییانە پێشکەشی دامەزراوەیەکیتر بکەیت.
  • مافی سنووردارکردنی بەکارهێنان: لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا مافی ئەوەت هەیە داوای وەستاندنی بەکارهێنانی داتا شەخسییەکانت بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر گومانت لە وردیی (دقة) زانیارییە شەخسییەکان هەبوو یان پێتوابوو بەشێوەیەکی نا قانوونی بەکاردەهێنرێن.
  • مافی پەڵپگرتن (الاعتراض): مافی پەڵپگرتنت هەیە لە بەکارهێنانی داتا (زانیارییە) شەخسییەکانت، ئەگەر ئێمە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکی ڕەوا مامەڵەمان لەگەڵدا کرد.
  • مافی سڕینەوە (المحو): لەهەندێک بارودۆخدا، مافی ئەوەت هەیە داوای سڕینەوەی ئەو داتا شەخسییانە بکەیت کە لای ئێمە پارێزراوە.

چۆن بزانم کە ئایا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتی تایبەتمەندێتیی (Privacy Policy) یان ئەو مافانەی پەیوەستە بە مامەڵەکردن لەگەڵ داتا شەخسییەکانمدا هاتووە؟

Ipsos iSay پەیڕەوی لە مەرج و ئەحکام، سیاسەتی تایبەتمەندێتیی و سیاسەتی کووکیزی گشتگیر (شامل) دەکات.

وەکو ئەندامێکی Ipsos iSay، پێویست ناکات نیگەرانبیت لەبارەی هیچ گۆڕانکارییەکی نوێوە کە لە شێوازی ناردن یان بەشکردن(share)ی زانیارییەکانتدا روودەدات. زۆر دەمێکە، رێکخراوەکانی بواری توێژینەوەی بازاڕ کۆمەڵێک پێوەری توندیان داناوە لەپێناو پاراستنی زانیارییەکانی ناو پرۆفایلەکەت و زانیارییە کەسییەکانی ترت. وەکو بەشێکیش لە پابەندبوون (التزام)ی بەردەواممان بە پاراستنی ئاسایشی زانیارییەکانت، ئیپسۆس بەرنامەی وردبینیکردنی ناوخۆیی و دەرەکیی رێکوپێکی هەیە کە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی زانیارییەکانیەتی و داڕێژراوە تاکو لەگەڵ داواکاری پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی ئایزۆ بۆ ئاسایشی زانیاریی ISO 27001، داواکارییەکانی بازاڕ و ڕا و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی ISO 20252، داواکارییەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی کواڵیتی ISO 9001 دا گونجاوبێت.

لەحاڵەتی داواکردنی داواکاریی نوێدا یان نوێکردنەوەی ئەم پرۆسەیەی ئێستا پەیوەست بە رەزامەندیت لەسەر داتا شەخسییەکانت وەک ئەندامێکی پانێڵەکەمان، ئەوا ئاگادارکردنەوەیەکی فەڕمیت لە Ipsos iSay ەوە پێدەگات.

چۆن دەتوانم دڵنیابم لەوەی کە Ipsos iSay داتا شەخسییەکانم بە پارێزراویی دەهێڵێتەوە؟

ئێمە لە Ipsos iSay بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە سوورین لەسەر پاراستنی ئاسایشی داتا شەخسییەکانت. بۆیە، هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی داتا شەخسییەکانت لە لەناوچوون، دزین یان خراپ بەکارهێنان. ئەم رێوشوێنە پێشگیرییانەش (الإجراءات الوقائية) پاراستنی ئاسایشی ئۆفیسەکانمان، کۆنترۆڵکردنی دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی کۆمپیوتەرەکانمان، بەکارهێنانی پەیوەستبوونێکی سەلامەت و کۆددار (مشفّراً) بە ئینتەرنێتەوە لەکاتی کۆکردنەوەی داتا شەخسییەکاندا، لەخۆ دەگرێت.

گروپی ئیپسۆسی جیهانی پابەندە بە داواکارییە قانوونییەکانی نهێنیبوونی زانیارییەکان و رێوشوێنە ئاسایشییەکان.

ئیپسۆس بەهیچ هۆکارێک لیستی ئەندامانی پانێڵەکان (پانێڵیستەکان)ی نافرۆشێت و بەکرێشی نادات، داتا شەخسییەکانیشت لەگەڵ بریکارەکانماندا بەش (share) ناکات کاتێک دەرەنجامی راپرسییەکان پێشکەش دەکات. ئەو داتا شەخسییانەی کە لەگەڵ ئیپسۆسدا بەشی دەکەیت تەنها بە مەبەستی بانگهێشتکردنت بەکاردەهێنرێت بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەکانی تردا بەشێوازێکی خوازراو یان سەرچاوە نادیار (مجهولة المصدر أو مستعار). تەنها لە بارێکی هەڵاوێردراو (حالات استثنائية)دا و بەڕەزامەندی پێشوەختە و راشکاوانەی خۆت، کۆمپانیای ئیپسۆس زانیارییە شەخسییەکانت لەگەڵ بریکار یان هاوبەش (عميل أوشريك)ێکی تری خۆیدا بەشدەکات.

رەنگە بیرت بێتەوە کە کاتێک پەیوەندیت بە Ipsos iSay ەوە کرد، ئیمەیڵێکمان بۆ ناردیت و داوامان لێکردیت لە هەڵبژاردنی پەیوەندیکردنت بە پانێڵەکەمانەوە یان جەغد کردنەوە لە بەشداریکردنت دڵنیا ببیتەوە. ئەم پرۆسەیە ئەوە دەردەخات کەوا ئێمە پەیڕەوی لە پێوەرەکانی پشکنینی کواڵیتی (ضبط الجودة) بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی و رێپێدان دەکەین و پابەندین پێوەی.

هەروەها تێبینی ئەوە دەکەیت کەوا هەموو ناونیشانەکانی URLی تایبەت بە راپرسییەکان یان لاپەڕی وێبسایتەکان بە "https: //" دەستپێدەکات. ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە کە وەڵامەکانت بۆ راپرسییەکانمان و خەڵاتەکان و باڵانسی خاڵەکان و هەموو داتا شەخسییەکانی ترت لەڕێگەی کۆددارکردنی پەیوەندی تۆڕ بە بەکارهێنانی SSL ێکی سەلامەتەوە نێردراون.

دەتوانن هەموو ئەوانەم بیربێننەوە کە تا ئێستا رەزامەندیم لەسەر دەربڕیوە لەگەڵ Ipsos iSay دا؟

کاتێک پەیوەندیکردنت بە Ipsos iSay ەوە هەڵبژارد، واتا رازیبوویت کەوا بانگهێشتی بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا و ئاگادارکردنەوەکانی ترت پێبگات. هەموو کاتێک دەتوانیت بڕیاری ئەوە بدەیت کە ئایا بەشداری دەکەیت لەو راپرسییانەدا کە بۆت دەنێرین یاخود نا. هەروەها رەنگە داوای ئەوەت لێبکەین بەشی سێتینگی پرۆفایلەکەت نوێ بکەیتەوە یان پێداچوونەوەیەک بە سیاسەتە نوێ یان نوێ کراوەکانماندا بکەیت. هەندێک جاریش روودەدات داوای بەدەستهێنانی رەزامەندیت بکەین بۆ بەکارهێنانی داتا شەخسییەکانت بە مەبەستی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ یان خزمەتگوزارییەکی دیاریکراودا. هەروەها بژاردەی کانسڵکردنی هەژمارەکەتت لە پانێڵی Ipsos iSay دا هەیە لە هەرکاتێکدا کە بتەوێت.

چۆن دەتوانم سێتینگی داتا شەخسییەکانم نوێبکەمەوە؟

لە هەموو کاتێکدا دەتوانیت تەفزیلاتی رێپێدانەکانت (permission preferences) بگۆڕیت:

لە بەشی سێتینگی هەژمارەکەتدا: https://ipsosisay.com/ku-iq/user/

لە رێگەی کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیت لە Ipsos iSay دا بە تەواویی: https://ipsosisay.com/ku-iq/user/

چی دەبێت ئەگەر منداڵم هەبێت لە ماڵەکەمدا؟

لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی پێشکەشت کردووە و دوای وەرگرتنی رەزامەندی راشکاوانەت، رەنگە داوای بانگهێشتی ئەو منداڵانە بکەین کە لە هەژمارەکەتدا ناویان هەیە و تەمەنیان لە خوار 15 ساڵییەوەیە بۆ بەشداریکردن لە یەکێک لە راپرسییەکاندا. رێگە بەو منداڵانە دەدرێت بەشداری لە راپرسییەکانی Ipsos iSay دا بکەن، تا ئەو کاتەی تۆ باوک یان سەرپەرەشتیاری قانوونیت و ئەندامیت لە پانێڵی Ipsos iSay دا.

ئایا وەڵامەکانم بۆ پرسیاری راپرسییەکان و کارلێکەکانی ترم لەگەڵ Ipsos iSay دا پارێزراو (آمنة) و سەرچاوە نادیارە؟

داتا شەخسییەکان بە دوو رێگە کۆدەکەینەوە: (1) لەڕێگەی وەرگرتنی رەزامەندی راشکاوانەتەوە لەسەر کۆکردنەوەی زانیارییە شەخسییەکانت لەکاتی تۆمارکردندا یان لە رێگەی وەڵامدانەوەی پرسیاری راپرسییەکانەوە (2) هەروەها زانیاری شەخسی لەبارەی تۆوە کۆدەکەینەوە پاڵپشت بە رەزامەندبوونت لەسەر بەکارهێنانی کووکیز و بەهاوکاری ئەو داواکارییانەی کووکیز کە داواکاریی ئیختیاری یان ئیجبارین. ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین لەپێناو دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ئە داتا شەخسییانەی کە کۆکراونەتەوە پارێزراوبن هەروەها ئێمە تەنها ئەو داتا شەخسییانە کۆدەکەینەوە کە داواکراون و بە روون و ڕاشکاویی لە سیاسەتی کوووکیز و سیاسەتی تایبەتمەندێتی خۆماندا باسمانکردووە.

سەرباری ئەمەش، ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین تاکو ئەزموونت لەگەڵ کۆمەڵگای Ipsos iSay ،راپرسییەکانمان و ئەپڵیکەیشنەکەمان چێژبەخشبێت لەمیانەی هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی داتا بە شێوازێک، تا لە توانادابێت بێزارکەر نەبێت.

هەروەها تێبینی ئەوە دەکەیت کەوا ئێمە هەرگیز لە هیچ ریکلام یان پلاتفۆڕمێکی سۆشیال میدیادا ئەو زانیارییانەی کە تۆ دەناسێنێت وەک ناوی تەواوت یان شوێنی نیشتەجێبوونت بڵاو ناکەینەوە. تکایە تۆش لەپێناو پاراستنی ئاسایشی زانیارییەکانتدا، هیچ زانیارییەک لەو زانیارییانەی کە تۆ دەناسێنێت، لە لاپەڕەکانی سۆشیال میدیادا بەش (share) مەکە.

لەپێناو پاراستنی داتاکانتدا، پێویستە تۆش پارێزگاری لە ئاسایشی هەژمارەکەت بکەیت لەڕێگەی بەکارهێنانی تێپەڕە وشەی نهێنی (پاسوۆرد) بەهێز و تاقانە و خەزنکردنیان لە شوێنی پارێزراودا. هەروەها پێویستە دڵنیابیت لەوەی ئەو سیستەم و ئامێرانەی کە بەکاری دەهێنیت بەقەدەر پێویست پارێزراو (آمن)بن.

وەک رێسایەک، هەمیشە دڵنیابە لە:

  • بەهێزکردنی خۆ تۆمارکردنت بۆ چوونە ژوورەوە (پارێزراویی هەژمارەکەت) و دروستکردنی تێپەڕە وشەیەکی نهێنی بەهێز
  • ئامێرەکەت بپارێزە
  • سۆفتوێرەکەت و هەر بەرنامەیەکی ئەنتی ڤایرۆس کە ئینستۆڵت کردووە، نوێبکەرەوە
  • گەڕانی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی پارێزراو (آمن)
  • دوور بکەوەرەوە لە بەشکردن (share)ی ناونیشانی ئیمەیڵەکەت یان زانیارییەکانی ترت لە لاپەڕە گشتییەکانی سۆشیال میدیادا

ئەو زانیاری یان چالاکییانە چین کە پەیوەستن بە داتا شەخسییەکانم و دەتوانم لە ئیپسۆسی داوا بکەم؟

ئەگەر ئارەزووی مومارەسەکردنی هەریەکێک لە مافەکانت پەیوەست بە داتا شەخسییەکان دەکەیت یان ئەگەر هەر پرسیارێکی تری پەیوەندیدارت هەیە، تکایە لەڕێگەی لاپەڕەی "پەیوەندیمان پێوەبکە" لە پەیوەندیدابە لەگەڵ بەشی پاراستنی داتاکان. NOT Required. NOT Required

دەتوانرێت زانیاری زیاتر لەبارەی رێگەکانی پەیوەندیکردن بە کۆمپانیای ئیپسۆسەوە لە سیاسەتی تایبەتمەندێتیی تایبەت بە خۆماندا بدۆزرێتەوە.