خۆ تۆمارکردن بۆ چوونە ژوورەوە (Signing In) و تێپەڕە وشەی نهێنی (پاسۆرد)

چۆن و بۆچی خۆم تۆماربکەم بۆ چوونە ژوورەوە؟

دەتوانیت خۆت تۆماربکەیت بۆ چوونە ژوورەوە لە رێگەی تۆمارکردنی ناونیشانی ئیمەیڵ و پاسۆردەکەت لەو خانەیەدا کە بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکراوە لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکەدا و پاشان کلیک لەسەر دوگمەی "Log In" بکە. وەکو ئەندامێک، پێویستە خۆت تۆمار بکەیت بۆ چوونە ژوورەوە تاکو دەستت بە زانایارییە شەخسییە پارێزراوەکانت بگات، لەوانە راپرسییەکان و باڵانسی خاڵەکانت. ئەگەر ویستت لەم بارەیەوە زیاتر بزانیت، تکایە سەیری لاپەڕەی "سیاسەتی تایبەتمەندێتی" بکە.

چۆن تێپەڕە وشەی نهێنی (پاسۆردەکەم) بگۆڕم؟

بۆ گۆڕینی پاسۆردەکەت، تکایە پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بکە:

  1. بچۆ ژوورەوە بۆ پێگەی ئەلیکترۆنی Ipsos iSay بە بەکارهێنانی ئیمەیڵ و پاسۆردی ئێستات.
  2. لە مینۆی سەرەکیدا، بڕۆ بۆ لاپەڕەی "پڕۆفایلەکەم" (My Profile).
  3. "هەموارکردنی پرۆفایل" (Edit Profile) هەڵبژێرە و خانەی پاسۆرد هەموار بکە.
  4. پەیڕەویی لەو رێنماییانە بکە کە لە لاپەڕەکەدا هەیە. ئەوکاتە ئیمەیڵێکت پێدەگات بۆ جەغد کردنەوە لە گۆڕینی پاسۆردەکە.

تێبینی : پاسۆرده‌كان هه‌ستیارن بۆ باری پیته‌كان. ده‌بێت لانی كه‌م پێكبێت له‌ 10 پیت. له‌مانه‌ ژماره‌ و پیته‌ گه‌وره‌كان و بچووكه‌كان وه‌ پیته‌ تایبه‌ته‌كان. پیته‌ تایبه‌ته‌كان ده‌بێت یه‌كێك له‌م سیمبۆلانه‌ بێت: @$!%*#?&"'()+,-.:;<=>[^_`{}~

ئەگەر پاسۆردەکەم بیرچوویەوە، چی بکەم؟

کلیک لەسەر لینکی "Forgot Password" بکە، کە لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەی وێبسایتەکەدایە نزیک لە دوگمەی "Log In" و پاشان پاسۆردەکەت (تێپەڕە وشەی نهێنی) بگۆڕە.

چیبکەم کاتێک هەوڵی خۆتۆمارکردن بۆ ژوورەوە دەدەم و ناونیشانی ئیمەیڵەکەم نا ناسرێتەوە؟

دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو ناونیشانی ئیمەیڵەی کە بەکاری دەهێنیت بۆ چوونە ژوورەوە، هەمان ئەو ناونیشانی ئیمەیڵەیە کە بانگهێشتنامەی راپرسییەکانی Ipsos iSay ت لەڕیگەیەوە پێدەگات.

ئەگەر تازەکی ناونیشانی ئیمەیڵەکەت گۆڕیوە - وە دڵنیا بوویتەوە لە گۆڕانکارییەکە لەڕێگەی کلیککردن لەسەر ئەو لینکەی کە ئێمە لە ناونیشانە نوێیەکەوە ناردوومانە - ئەوا تەنها بە بەکارهێنانی ناونیشانی ئیمەیڵە نوێیەکە دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت بۆ چوونە ژوورەوە. لە بارێکدا ئەگەر هەوڵی گۆڕینی ناونیشانی ئیمەیڵەکەتت دابێت بەڵام دڵنیا نەکرابیتەوە لە گۆڕانکارییەکە، ئەوا پێویستە ناونیشانی ئیمەیڵە کۆنەکەت بەکاربهێنیت بۆ چوونە ژوورەوە.

ئەو وێبگەڕ (براوسەر)انە کامانەن کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ چوونە ژوورەوە بۆ سایتی Ipsos iSay؟

وێبسایتی Ipsos iSay له‌ ئێستادا گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ وێبگه‌ڕه‌ ( web browser) نوێكان وه‌ك گوگل كرۆم ، مایكر‌وسۆفت ئێدج، فایرفۆكس و سه‌فاری وه‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ، ده‌توانرێت داخل بوونی وێبسایته‌كه‌مان له‌ رێگه‌ی وێبگه‌ری ئه‌ندرۆید گوگل كرۆم، فایرفۆكس ، سامسۆنگ ئینته‌رنێت، و سه‌فاری ئه‌نجام بدرێت.

پێشنیازت بۆ دەکەین کە تازەترین ڤێرژنی ئەم وێبگەڕ (براوسەر)انە بەکاربهێنیت تاکو دەستەبەری دەستکەوتنی ئەزموونێکی تەواوی سایتەکەمان بکەیت. لە هەندێک باردا، دەتوانیت بێیتە ژوورەوە بۆ سایتەکەمان لە رێگەی وێبگەڕی ترەوە یان لە رێگەی ڤێرژنە کۆنەکانی ئەو وێبگەڕانەوە کە ناومان هێنان لەسەرەوە، بەڵام ئەگەر رووبەڕووی هەر گرفتێکی هونەری بوویتەوە و نەیهێشت بێیتە ژوورەوە یان رێگریکرد لە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکان، تکایە وێبگەڕەکە نوێبکەرەوە و تازەترین ڤێرژنی دابەزێنە یان وێبگەڕێکیتر لە وێبگەڕە پێشنیاز کراوەکان بەکار بهێنە.