راپرسییەکان

چەند جار بانگهێشتنامەی بەشداریکردنم لە راپرسییەکاندا پێدەگات لە Ipsos isay ەوە؟

دەتوانیت چۆنیەتی وەرگرتنی ئاگادارکردنەوەکان سەبارەت بە راپرسیه‌ بەردەستەکان هەڵبژێریت بە نوێکردنەوەی هەڵبژاردەکانی ئاگادارکردنەوەکانت. بۆ ئەم مەبەستە بچۆرە ناو ئەکاونتەکەتەوە و بچۆ بۆ "پڕۆفایلی من" و كلیك لە "دەستکاریکردنی هەڵبژاردەکانی ئاگادارکردنەوە" بکە. دەتوانیت هەڵبژێریت کە ئاگادارکردنەوەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان ئەپی مۆبایل یان وێبگەڕ ( براوسه‌ر)، یان کورته‌ نامە وەربگریت کاتێک راپرسی نوێت لەبەردەستدایە.

ئایا Ipsos isay ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی هەیە؟

بەڵێ، ئەپڵیکەیشنی مۆبایلمان هەیە بۆ ئامێری ئایفۆن و ئاندرۆید. دەتوانیت لە App Store یان Google Play دایبەزێیت.

چۆن خاڵەکان و خەڵاتەکانی ترم پێدەگات لە بەرانبەر بەشداریکردنم لە راپرسییەکاندا؟

کاتێک بەشداریکردنت لە راپرسییەکدا کۆتایی پێدێت، سیستەمەکەمان یەکسەر ئەو خاڵانە هەژمار دەکات کە بەدەستی دەهێنیت. بۆ زۆربەی راپرسییەکان، لە ماوەی چەند خولەکێکدا پاش کۆتاییهاتنی راپرسییەکە ئۆتۆماتیکی ئەو خاڵانەی کە بەدەستت هێناوە دەخرێتە سەر باڵانسی خاڵەکانت.

بۆچی خاڵەکانی ئەو راپرسییەی کە ئێستا بەشداریم تێدا کرد لە باڵانسی هەژمارەکەمدا دەرناکەوێت؟

بۆ زۆربەی راپرسییەکان، لە ماوەی چەند خولەکێکدا پاش کۆتاییهاتنی راپرسییەکە ئۆتۆماتیکی ئەو خاڵانەی کە بەدەستت هێناوە دەخرێتە سەر باڵانسی خاڵەکانت.

هەندێک جار، دوای کۆتایی هاتنی راپرسییەکە یەکسەر خاڵەکان ناخرێتە سەر باڵانسی خاڵەکانت. ئەمەش هەندێک جار بەهۆی ئامانجی دیاریکراوی راپرسییەکەیە و هەندێک جاریش بەهۆی گرفتی هوونەرییەوەیە. لەم حاڵەتانەدا، خاڵەکان دواتر دەخرێتە سەر باڵانسی خاڵەکانت. هەندێک جار زیادکردنی خاڵەکان بۆ سەر باڵانسی خاڵەکانت درێژە دەکێشێت و رەنگە بگاتە چوار هەفتە لە رێکەوتی بەشداریکردنتەوە لە راپرسییەکەدا.

کاتێک لە ئیمەیڵی بانگهێشتنامەکەوە کلیک لەسەر لینکی راپرسییەکە دەکەم، ناتوانم بچمە ناو راپرسییەکەوە. لەم کاتەدا پێویستە چی بکەم؟

  • هه‌وڵ بده‌ به‌شدری بكه‌یت له‌ راپرسیه‌كه‌ به‌ به‌كار هێنانی ئامێرێكی جیاواز یان له‌ وێبگه‌ڕێكی (web browser) جیاواز . تكایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ درێژكراوه‌ی وێبگه‌ڕ (web browser) یان سۆفتوێره‌ جیاوازه‌كانی پاراستن (security) یان چاره‌سه‌ره‌كانی VPN له‌وانه‌یه‌ رێگری بكات له‌ لینكه‌كانی راپرسی یان ناوه‌رۆكی لاپه‌ره‌كانی راپرسی.
  • ئەگەر دوای ئەمانەش هەر نەتتوانی بچیتە ناو راپرسییەکەوە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.

چی بکەم ئەگەر رووبەڕووی هەندێک گرفت یان کێشەی هوونەری بوومەوە لەکاتی ئەنجامدانی راپرسییەکەدا؟

ئه‌گه‌ر كێشه‌ت هه‌بوو له‌گه‌ڵ لینكه‌كه‌ یان له‌ هه‌ر قۆناغێك له‌ به‌شداری كردنت له‌ راپرسیدا ، تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ تیمی پالپشتی كردن له‌ رێگه‌ی لاپه‌ره‌ی "په‌یوه‌ندیمان پێبكه‌" به‌ كورتی كێشه‌كه‌مان پێ بڵێ.

ئه‌گه‌ر داخڵی راپرسیه‌كه‌ بوویت له‌ رێگه‌ی داشبۆردی تایبه‌ت به‌ خۆت ، تكایه‌ ژماره‌ی راپرسیه‌كه‌ بنێره‌ بۆمان - پێكهاتووه‌ له‌ 6 ژماره‌ وه‌ ده‌توانیت بیدۆزیته‌وه‌ له‌ لاپه‌ره‌ی راپرسیه‌كان كه‌ به‌رده‌سته‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ت له‌ Ipsos iSay . ده‌توانیت بیدۆزیته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی گه‌ڕان بۆ كاتی كۆتاییهاتنی راپرسیه‌كه‌.

ئه‌گه‌ر داخلی راپرسیه‌كه‌ بویت له‌ رێگه‌ی ئه‌و بانگهێشتنامه‌ی كه‌وا به‌ ئیمه‌یل پێتگه‌یشت، تكایه‌ ورده‌كاری زیاتر بنێره‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیمان بدات له‌ زانینی راپرسیه‌كه‌، وه‌ك رێكه‌وت ، ئه‌و كاتژمێره‌ی كه‌وا راپرسیه‌كه‌ تێیدا ته‌واو بوو وه‌ هه‌روه

ئه‌گه‌ر بكرێت، تكایه‌ هه‌روه‌ها وێنه‌ی شاشه‌ ( سكرین شۆت) ی هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ك كه‌وا هه‌ڵه‌كه‌ی تێدا نیشان دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر له‌ كێشه‌كه‌ بكۆڵینه‌وه‌. لێیده‌كۆڵینه‌وه‌ وه‌ به‌ زوترین كات وه‌ڵامت ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌پێی توانا.

بۆچی ناتوانم داخڵی راپرسییەکە ببمەوە دوای ئەوەی کە چوومە دەرەوە؟

ئەگەر تۆ لە ڕاپرسییەک دەربچیت بەبێ ئەوەی بە تەواوی تەواو بکەیت بە هەر هۆکارێک، لەوانەیە جارێکی تر ئاڕاستە نەکرێتەوە بۆ هەمان ڕاپرسی. بەڵام ئێمە ڕاپرسییەکی نوێ دەدۆزینەوە کەوا گونجاو بێت بۆ تۆ.

بۆچی هەندێک لە راپرسییەکان پێشوەختە کۆتاییان دێت یان بەزوویی منی لێ دوور دەخرێتەوە؟

زۆربەی راپرسییەکان بەدوای چەند تایبەتمەندییەکی دیاریکراودا دەگەڕێن کە رەنگە لە تۆدا هەبن یان نەبن. لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم کارە بێزارکەر دەبێت، بەڵام کۆتایی هاتنی پێشوەختەی راپرسییەکە لەپێناو بەفیڕۆ نەدانی کاتی بەنرخی تۆدایە.

هەروەها هەندێک لە راپرسییەکان بەدوای ژمارەیەک وەڵامدەری دیاریکراودا دەگەڕێن کە لەناو گروپی دانیشتوانیی تایبەتدا هەن. کاتێک راپرسیییەکەی تۆ پێشوەختە کۆتایی پێدێت، مانای وایە ژمارەی پێویستی وەڵامدەر لەناو گروپی دانیشتوانیی تۆدا دەست کەوتوە و وەڵامدەری تر پێویست نیە.

چۆن ژمارەی ئەو راپرسییانە بزانم کە بەشداریم تێدا کردووە؟

کاتێک خۆت تۆمار دەکەیت بۆ چوونە ژوورەوە، لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکەدا نزیک لە نیشانەی ئەستێرە زەردەکە، باڵانسی خاڵەکانت دەبینیت. کلیک لەسەر ژمارەی ئەو خاڵانە بکە کە لە نزیکی نیشانەی ئەستێرە زەردەکەدایە، دەگوازرێیتەوە بۆ لاپەڕەی باڵانسی خاڵەکانت و لەوێ هەموو زانیارییەکت لەبارەی ئەو خاڵانەوە کە بەدەستت هێناوە و هەموو ئەو راپرسییانەی کە بەشداریت تێدا کردووە دەست دەکەوێت.

بۆچی ئەو راپرسییانەی کە پێشتر ئەنجامم داوە تا ئێستاش لە داشبۆرد (لاپەڕەی تایبەت بە راپرسییەکانم) دا دەردەکەوێت؟

جاری وا هەیە، گۆڕینی حاڵەتی راپرسیی کە لە داشبۆرد (لاپەڕەی تایبەت بە راپرسییەکان) دا خراوەتە روو، کاتێکی زیاتری لەکاتی ئاسایی دەوێت. ئەمەش هەندێک جار بەهۆی قەبارەی جموجوڵی ناو وێبسایتەکەمانەوەیە و هەندێک جاریش گرفتێکە پەیوەندی بە راپرسییەکی دیاریکراوەوە هەیە.

پێویستە کام لەم ئامێرانە (کۆمپیوتەری دیسکتۆپ، مۆبایل، هتد.) بەکاربهێنم بۆ بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا؟

وێبسایتەکەمان لەگەڵ هەموو ئامێرێکدا دەگونجێت، لەوانەش کۆمپیوتەر، مۆبایلی زیرەک، تابلێت. زۆربەی راپرسییەکانمان دەتوانرێت هەم لە رێگەی کۆمپیوتەری دیسکتۆپ و هەم لە رێگەی ئامێری مۆبایلیشەوە بەشداری تێدا بکرێت.

جاری وا هەیە بەشداریکردن لە هەندێک راپرسیدا، وا پێویست دەکات تەنها لە رێگەی کۆمپیوتەری دیسکتۆپ یان مۆبایلەوە بێت. ئەگەر لە ئامێرێکی دیاری کراوەوە رووبەڕووی ئاستەنگ بوویتەوە لە چوونە ژوورەوە بۆ راپرسییەک، تکایە هەوڵبدە ئامێرێکی تر بەکاربهێنیت بۆ بەشداریکرد

ئایا ده‌توانم به‌شداری كردنم هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه‌ له‌ ئیمه‌یڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ بانگهێشت كردن بۆ به‌شداری كردن له‌ راپرسی؟

به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌نها به‌شداری بكه‌یت له‌ راپرسیه‌كانی Ipsos iSay وه‌ ناته‌وێت چیتر ئیمه‌یله‌كانی بانگهێشت كردن بۆ به‌شداری كردن له‌ راپرسی بۆت بێت، ده‌توانیت كلیك بكه‌یت له‌سه‌ر دوگمه‌ی راگرتنی نامه‌كان له‌ خواره‌وه‌ی نامه‌كانی بانگهێشت كردن. به‌ڵام هاتنی بانگهێشتنامه‌ بۆت به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نها بۆ به‌شداری كردن له‌ توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تدا كاتێك به‌رده‌ست بێ.

چۆن ده‌توانم دڵنیابمه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا هه‌موو ئیمه‌یڵه‌كانم پێده‌گات له‌لایه‌ن Ipsos iSay ؟

هه‌ندێك هه‌نگاوی ساكار هه‌ن ئه‌توانیت بیانگریته‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌وا تۆ هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست ناده‌یت بۆ به‌شداری كردن له‌ راپرسیه‌كاندا . ده‌توانیت ئیمه‌یڵه‌كه‌ت زیاد بكه‌یت (add) بكه‌یت بۆ لیستی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن یان لیستی نێره‌ره‌ گونجاوه‌كان یان گواستنه‌وه‌ی ئیمه‌یڵه‌ تایبه‌ته‌كانی ئێمه‌ بۆ خانه‌ی "نامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان" به‌پێی پێشكه‌شكاری خزمه‌تگوزاری ئیمه‌یڵه‌كه‌ت (Gmail و Outlook و Yahoo Mail و ئه‌وانی تر ) .

من هه‌ژماری Gmail م هه‌یه‌ وه‌ هیچ ئیمه‌یڵێكم بۆ نایێت له‌ Ipsos iSay. من ده‌توانم چی بكه‌م؟

ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی هیچ ئیمه‌یڵێكی Ipsos iSay له‌ سندوقی Gmail ت بدۆزیته‌وه‌ ، له‌ خانه‌ی "ئۆفه‌ره‌كانی به‌ره‌واج كردن(promotions)" وه‌ بۆكسی سپام ( spam) بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌وا تۆ هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست ناده‌یت بۆ به‌شداری كردن له‌ راپرسیه‌كاندا . ده‌توانیت هه‌موو ئیمه‌یله‌كانی داهاتوو له‌ Ipsos iSay بگوازیته‌وه‌ بۆ خانه‌ی "نامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان" یان ئێمه‌ زیاد ( add) بكه‌ له‌ لیستی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن لای خۆت. ئه‌مه‌ش چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌:

گواستنه‌وه‌ی ئیمه‌یڵه‌كان له‌ خانه‌ی "ئۆفه‌ره‌كانی به‌ره‌واج كردن(promotions)" بۆ خانه‌ی "نامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان"

  1. 1. هه‌ژماری Gmail ی خۆت بكه‌وه‌ وه‌ بچۆ سندوقی نامه‌ وه‌رگیراوه‌كان.
  2. 2. له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌، سێ خانه‌ (tab) ده‌بینی: نامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ، نامه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ نامه‌كانی به‌ره‌واج كردن(promotions).
  3. 3. كلیك بكه‌ له‌سه‌ر "نامه‌كانی به‌ره‌واج كردن" ( promotions) دواتر له‌ ئیمه‌یڵه‌كان بگه‌ڕێ تا ئیمه‌یڵیك ده‌دۆزیته‌وه‌ له‌ لایه‌ن Ipsos iSay.
  4. 4. ئیمه‌یڵه‌كه‌ رابكێشه‌ وه‌ دایبنێ له‌ خانه‌ی "نامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان".
  5. 5. په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له‌ خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌، لێت ده‌پرسێت ئاخۆ ده‌ته‌وێت هه‌مان شت بكه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نامانه‌ی كه‌ له‌ دواڕۆژدا ده‌گه‌ن. كلیكی به‌ڵێ بكه‌.

زیادكردن ( ئادكردن) ی Ipsos iSay بۆ لیستی په‌یوه‌ندیه‌كان (contacts list) ی خۆت

  1. 1. له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، هه‌ژمار ( ئه‌كاونت) ی Gmail ی خۆت بكه‌وه‌ وه‌ بنووسه‌ Ipsos iSay له‌ شریتی گه‌ڕان ( search bar).
  2. 2. جێنیشانده‌ر ( كێرسه‌ر ) ی ماوسه‌كه‌ بجوڵێنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوی نێره‌ر ( المرسل) (Ipsos iSay) به‌بێ ئه‌وه‌ی كلیكی له‌سه‌ر بكه‌یت.
  3. 3. په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووك ده‌رده‌كه‌وێت ئایكۆنی "زیاد كردن ( ئادكردن) بۆ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن" له‌ گۆشه‌ی چه‌پی لای سه‌ره‌وه‌. كلیك بكه‌ له‌سه‌ر ئایكۆنی زیاد كردن ( ئادكردن) بۆ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن.