سیاسەتی تایبەتمەندێتیی

ئێمە بایەخ بە پاراستنی تایبەتمەندییەکانت دەدەین

ئیپسۆس ناوچەیەکی ئازاد – خاوەن بەرپرسیارێتی سنووردار (FZ-LLC)، ناسراوە بە ئیپسۆس ("ئپسۆس"، "ئیپسۆس"، "ئێمە") كۆمپانیایەكە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بە ژمارە 18624 تۆمار كراوە و دەكەوێتە شاری میدیایی دوبەی، دوبەی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب. بەشێكە لە گرووپی كۆمپانیاكانی ئیپسۆسی جیهانی. ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە ئێمە چۆن ئەو زانیارییە كەسییانە بەكاردێنین كە لەبارەی تۆوە ("ئەندام"، "بەشداربوو"، "تۆ" یان "تایبەت بە تۆ") كۆیان دەكەینەوە، کاتێک پەیوەندی بە پانێڵەکەمانەوە Ipsos iSay دەکەیت بەشێوازی ئۆنلاین ("لیژنە" ، "پانێڵ")، یان بەشداری راپرسییەکان دەکەیت، یان کاتێک ئەو وێبسایتە بەکاردەهێنیت کە تایبەتە بە ئەندامان، یان ئەو ئەپڵیکەیشنەی مۆبایل بەکاردەهێنیت کە تایبەتە بە ئەندامان.

1. بۆچی زانیاری لەبارەی تۆوە كۆدەكەینەوە؟

مەبەستی سەرەكی لە كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی تۆوە ئەنجامدانی توێژینەوەی بازاڕگەرییە. كاتێك پەیوەندی بە پانێڵەکەمانەوە دەکەیت، ئێمە گرێبەستێکت لەگەڵدا دەکەین، گرێبەستەکە ملکەچی سیاسەتی تایبەتمەندێتیە، سەرباری ملکەچبوونی بۆ مەرج و ئەحکامەکانمان

لەپێناو پابەندبوون بەم گرێبەستەوە لەمیانی بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لە راپرسییە گونجاوەکاندا، پێویستمان بە کۆکردنەوە و چارەسەر کردن و دیاریکردنی ئەو زانیارییانە هەیە کە لە کاتی تۆمارکردندا داوادەکرێت یان ئەو زانیارییانەی رەنگە دواتر سەرباری بکەیت بۆ پرۆفایلەکەت لە سایتی ئەندامێتیدا یان ئەو زانیارییانەی کە بەگوێرەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە کۆی دەکەینەوە، پاشان مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیارییانەدا دەکەین بە بەکارهێنانی ئامرازە ئۆتۆماتیکییەکان. هەروەها ئەم زانیارییانە پێویستن بۆ ئەوەی خەڵاتەکانت بۆ بنێرین و لەبارەی هەر راپرسییەکیشەوە پەیوەندیت پێوە بکەین. ئەم بابەتە بە وردەکاریی زیاترەوە روونکراوەتەوە لە بەشی مەرج و ئەحکامەکانماندا

پاشان زانیاری لە تۆوە کۆدەکەینەوە لەسەر بنەمای رەزامەندیت، بەتایبەتی كاتێك وەڵامی بانگهێشتنامەی هەر ڕاپرسییه‌ك دەدەیتەوە كە رەنگە بۆت بنێرین، یان ئەو زانیارییانەی کە لەوانەیە خۆت خۆ بەخشانە و لە رێگەیەکی ترەوە پێشکەشی بکەیت. وەڵامەکانت بۆ ئەم جۆرە ڕاپرسییانە ئارەزوو مەندانەیە. هەروەها رەنگە حاڵەتی وەها بێتە پێشەوە داوای رەزامەندی سەربار یان رەزامەندی راشکاوانەت بکەین لە شوێنێکدا کە ئەمە گونجاو یان داواکراو بێت.

هەروەها زانیاری شەخسی لە تۆوە کۆدەکەینەوە پاڵپشت بە رەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانی کوکیز (هەروەها لەخوارەوە سەیری بکە لە پەرەگرافی 5 و 6 دا). زانیارییەکان تایبەتە بەو ئامێرەی کە لەمیانی بەشداریکردنت لە چالاکییەکانی توێژینەوە ئۆنلاینەکانماند بەکاری دەهێنیت و بە مەبەستی ئاماریی، کوالیتی کۆنترۆڵ، پشکنینی دروستیی زانیارییەکان، رێگریکردن و کۆنترۆڵ کردنی گزیکارییش کۆدەکرێنەوە.

لەمیانی ئەندامێتیت لە پانێڵەکەدا، خۆبەخۆ زانیاری لەبارەی ئامێرەکەتەوە کۆدەکەینەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە رەوا کانماندا، یان لەکاتێکی تردا، ئەو زانیارییانەی پەیوەستن بە لایەنێکی سێهەمەوە (ئەم لایەنەش عادەتەن بەشدار (client) یان هاوبەش(partner)ی ئیپسۆسە، یان ئەندامانی ترن) بە ئامانجی رێگریکردن لە لە گزیکاری و پشکنینی سەلامەتی.

سەراپای پرۆسەکە بە گشتی و چۆنیەتیی كاركردنی پانێڵەکە (Ipsos iSay) بە شێوەیەكی تێر و تەسەلتر ڕوونکراوەتەوە لە مەرج و ئەحکامەکانماندا

2. ئەو زانیارییە كەسییانە چین کە ئێمە لەبارەی تۆوە كۆیان دەكەینەوە؟

ئەو داتا کەسییانە ("زانیارییانە") کۆدەکەینەوە کە تۆ لە رێگەی ئیمەیڵ و لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی پەیوەندیکردن (joining) کاتێک پەیوەندی بە Ipsos iSay ەوە دەکەیت پێمانی دەدەیت.

لە بارێکدا پرۆسەی خۆ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوو ئەوا زانیارییەکانت لای خۆمان هەڵناگرین، جگە لە هەندێک زانیاری دیاریکراو ئەویش بە مەبەستی رێگریکردن لە گزیکاریی و خراپ بەکارهێنان،.

هەروەها ئەو زانیارییانە کۆدەکەینەوە کە تۆ خۆ بەخشانە پێشکەشی دەکەیت کاتێک بەشداری لە راپرسییەک لەو راپرسییانەدا دەکەیت کە بانگهێشتت دەکەین بۆ بەشداریکردن تێیدا، یان کاتێک بیر و ڕای خۆت دەردەبڕیت، یان ئەو زانیارییانەی تر کە لە وێبسایتی تایبەت بە ئەندامانی پانێڵەکەماندا پێشکەشت کردووە.

هەروەها کاتێک بەشداری لە راپرسییەکی ئۆنلایندا دەکەیت، هەندێک زانیاری ناچالاک (passive data) بە مەبەستی کوالیتی کۆنترۆڵ کۆدەکەینەوە هەروەک لە بەشەکانی 5 و 6 ی لایخوارەوەدا باسمان کردووە.

لە هەندێک باردا و پەیوەست بە توێژینەوەكانمان، لەوانەیە داوات لێ بكەین هەندێک زانیاریی هەستاریی كەسیمان پێ بدەیت، بۆ نموونە، ئاشكرا كردنی بنەچەی رەگەزیی و نەژادی خۆت، بیر و رای سیاسیت، باوەڕە فەلسەفی یان ئایینییەكانت، ئەندامێتیت لە یەکێک لە یەكێتییە بازرگانییەكاندا، یان زانیاری پەیوەست بە تەندروستی یان ژیانی سێكسیت. تۆ ناچار ناکرێیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە و وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە هەمیشە بژاردەی "وەڵام نەدانەوەم بەلاوە پەسەندە" لەخۆ دەگرێت. وەڵامی ئەم پرسیارانە بەنهێنی دەمێننەوە مەگەر خۆت ئازادانە و بە شێوەیەكی راشکاو رەزامەندی بنوێنیت لەسەر ئاشکراکردنی وەڵامی پرسیارەکان، وەڵامەکان لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانت پێکەوە دەنێردرێن بۆ هاوبەشانی توێژینەوەکان (research clients) بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی شیكاریی قووڵتر.

هەندێک زانیاری لەبارەی ئامێرەکەت و ئەو هاردوێر و سۆفتوێرانەی کە لەسەریەتی کۆدەکەینەوە، لەڕێگەی بەکارهێنانی کوکیزەوە (بەپێی ئەو پێناسە و دیاریکردنانەی کە لە بەشی 5 ی خوارەوەدا ئاماژەیان پێدراوە(.

هەروەک خۆبەخۆ زانیاری لەبارەی ناونیشانی (IP) ەکەت، ئەو وڵاتەی ئامێرەکەتی تێدایە، سیستەمی ئیشپێکردنی ئامێرەکەت، سێتینگی خستنەڕووی شاشە، جۆری وێبگەڕ(browser)، بەکارهێنانی فلاش و جاڤا تۆمار دەکەین، هەروەها لێکۆڵینەوە لە هەبوون یان نەبوونی کامێرای وێب (webcam) لەسەر ئامێرەکەت دەکەین.

3. چۆن زانیارییەکانی تایبەت بە تۆ بەکار دەهێنین؟

زانیارییەکانی تایبەت بە تۆ بەکاردەهێنین لەپێناو:

  • جێبەجێکردنی گرێبەستەكەمان لەگەڵ تۆ.
  • پاراستنی تۆمارێك بۆ هەموو ئەندامانی پانێڵ.
  • ناردنی بانگهێشتنامە بەمەبەستی بەشداریکردنت لەو راپرسییانەدا کە پەیوەندییان بە تۆوە هەیە، پاڵپشت بەو زانیارییانەی لە فۆڕمی پەیوەندیکردندا داوتە پێمان، یان ئەو زانیارییانەی لەکاتێکی دواتردا نوێتکردوونەتەوە.
  • ناردنی کورتە نامەیەک (SMS) لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە کە کۆدی دڵنیابوونەوە لەخۆ دەگرێت، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە پەیوەندیکردنت و کاراکردنی ئەندامێتیت. لەپێناو ئەم ئامانجەشدا، ژمارەی تەلەفونەکەت لەگەڵ دابینکەرێکی متمانەپێکراوماندا هاوبەش پێدەکەین کە تایبەتمەندە بەو خزمەتگوزارییە، تاکو بە نوێنەرایەتی ئیپسۆس کورتە نامەیەکت بۆ بنێرێت. لیستی هاوبەشە متمانەدارەکانمان دەدۆزیتەوە لێرەدا
  • جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەمان کە پەیوەستە بە دەستەبەری کواڵیتی، رێگریکردن لە گزیکاریی، زاڵبوون بەسەر گزیکاریدا، وردبینیکردنی سەلامەتی، دڵنیابوونەوە لە ئەندامێتی پێشوەختەت لە پانێڵەکەدا، یان ئایا ئەندامێتیت بەرەنجامی ریکلامێکی پارە بۆدراوە. لەپێناو ئەم ئامانجەشدا، هەندێک زانیاری لەبارەی ئامێرەکەتەوە لەگەڵ دابینکەری متمانەپێکراوی خۆماندا هاوبەش پێدەکەین بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست. لیستی هاوبەشە متمانەدارەکانمان دەدۆزیتەوە لێرەدا
  • هاوپێچکردنی ئەو زانیارییە کەسییانەی کە لەبارەی تۆوە بەردەستن لەگەڵ وەڵامی پرسیارەکانی هەر راپرسییەکتدا، وەک شوێنی جوگرافی، ئیتنی، پیشە و ..هیتر، ئەمەش لەپێناو شیکاری وەڵامی راپرسییەکان و پێشکەشکردنی دەرەنجامی ئاماریی.
  • تۆمار كردنت بۆ بەشداری كردن لە تیر و پشکی ئەو خەڵاتانەدا كە شیاویی بەشداریکردنت هەیە تیادا، جا بانگهێشت کرابیت بۆ بەشداریکردن یان خۆت داوای ئەوەت کردبێت.
  • بە ڕەزامەندیی راشکاوانەی خۆت، کە رەنگە لە هەندێک ڕاپرسی دیاریکراودا داوای ئەو رەزامەندییە بکەین و تەنها تایبەت دەبێت بەو راپرسییەش، وەڵامەكانی ڕاپرسی لەگەڵ زانیارییە كەسییەكانتدا دەنێردرێن بۆ بۆ ئەو سەوداکارە (client)ی کە داوای ئەنجامدانی راپرسییەکەی کردووە. سەوداکارەکەش (client) ئەو زانیارییانە تەنها بۆ مەبەستەكانی توێژینەوە بەکار دەهێنێت وەك ئەوەی لە ڕاپرسییەکەدا ڕوون کراوەتەوە.
  • کاتێک بەشێوەیەکی سەربەخۆ و پێشوەختە ڕەزامەندیی راشکاوانەت دەربڕیوە لەسەر ئەوەی کە زانیارییەكانت بدرێتە سەوداکار (client)، سەوداكار (client) ئەو زانیارییانە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوەبکات بە مەبەستی بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لەو توێژینەوانەی تردا کە ئەنجامی دەدات.
  • بە ڕەزامەندیی پێشوەختە و راشکاوانەت، هەندێک جار کۆمپانیای ئیپسۆس زانیارییە كەسییەكان و وەڵامی ڕاپرسییەكانت دەنێرێتەوە (forward) بۆ پەیمانگایەكی تری توێژینەوەی بازاڕ كە یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییەکانی ئیپسۆس، بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە: ناردنی بانگهێشتنامەی بەشداری كردن لە ڕاپرسیەکدا بۆ تۆ لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان تەلەفۆن لەگەڵ ئەو بەستەرانەی کە سەردەکێشن بۆ راپرسییەکان، یان بەكارهێنانی زانیارییە كەسییەكانت بە مەبەستی رادەستکردنی خەڵات/ دیارییەک، یان تیروپشکی ڕاكێشانی خەڵاتەکان (ئەگەر هەبێت) بەهۆی بەشداریکردنت لە ڕاپرسییەکانی ئەم پەیمانگایانەی توێژینەوەی بازاڕدا. لەگەڵ ئەوەشدا، داوا لەم لایەنی سێهەمەش دەکرێت پابەندی مەرجەکان بێت و زانیارییەكان تەنها بۆ مەبەستی ئامار یان توێژینەوە یان رادەستکردنی خەڵات/ دیاری/ خەڵاتی تیروپشک بەکاربهێنێت، هەروەها ئەم لایەنی سێهەمە پابەند دەبێت بەوەی كە زانیارییەکانی وەک ناو، ئیمەیڵ، زانیارییە كەسییەكانی تر كە شوناسی تۆ ئاشکرا دەکات، جارێکیتر نەنێرێتەوە (forward) یان ئاشکرایان نەکات.
  • بۆ دروست كردنی پرۆفایلی ئاماریی نەناسراوی ئەندامێتیی لە Ipsos iSay دا، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی كە ئەندامان پێشکەشی دەکەن.
  • بە ڕەزامەندیی خۆت، تێپەڕاندن(pass)ی زانیارییەكانت بۆ كۆمپانیاكانی تری گرووپی ئیپسۆس، بۆ ئەوەی بتوانن بانگهێشتت بكەن بۆ بەشداری كردن لەو توێژینەوانەدا كە ئەوان ئەنجامی دەدەن و ڕەنگە پەیوەندییان بە تۆوە هەبێت.
  • ناردنی هەواڵنامە و ئاگادارییەكان و جۆرەكانی تری پەیام ناردن لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە، وەک ئەوەی كە لە بەشی مەرج و ئەحکامەكاندا بۆ ئەم مەبەستە دیاری كراوە، یەکێک لە دابینکەرە متمانەدارەکانمان بەکار دەهێنین (لیستی هاوبەشە متمانە دارەکانمان دەدۆزیتەوە لێرەدا)
  • كاتێك ڕەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر بەشداری كردن لە تاقیكردنەوەی بەرهەمێكدا، زانیارییەکانی تایبەت بە تۆ بەکاردەهێنین بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی ناردنی ئەو بەرهەمەی کە تاقیدەکرێتەوە بۆ تۆ.
  • لە بارێکدا ئەگەر لە ڕێگەی دابینكەرێكی وەكو لایەنی سێهەمەوە ببیتە ئەندامی پانێڵ، رەنگە ئەو دابینکەرە ئاگاداربکرێتەوە لەوەی کە تۆ بوویت بە ئەندامی پانێڵ و رەنگە بتوانێت دەستی بەو زانیارییانەش ڕا بگات کە تۆ لەمیانی پرۆسەی خۆ تۆمارکردندا پێشکەشت کردووە.
  • لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی كە پێشکەشت كردووە، لەوانەیە بمانەوێت داوای بانگهێشتی ئەندامانی تری خێزانەكەت بكەین بۆ بەشداریکردن لە یەکێک لە ڕاپرسییه‌كاندا. لەبارێکدا ئەگەر ئەم ئەندامەی خێزان منداڵ بوو، تكایە سەیری بەشی 4 لە خوارەوە بكە.

وەك بەشێك لەو لێكۆڵینەوانەی كە بە ئۆنلاین ئەنجامیان دەدەین و تایبەتن بە توێژینەوەی ڕێكلام و توێژینەوەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت، بۆمان هەیە:

  • بانگهێشتت بکەین بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەکاندا لەڕێگەی کورتە نامە یان هەر خزمەتگوزارییەکی تری پەیوەندیکردنەوە.
  • لێکۆڵینەوەبکەین لەبارەی هەبوونی وێبکام (webcam) لەسەر کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەكەت تاکو بتوانین بانگهێشتت بکەین بۆئەو توێژینەوانەی کە پێویستیان بە بەكارهێنانی وێبکام هەیە.
  • هەروەها ناردنی زانیارییەكانی تۆ بۆ بەڵێندەرە لاوەكییەكانی خۆمان یان ئەو كۆمپانیایانەی سەر بە ئێمەن و بە نوێنەرایەتی و لەژێر چاودێری ئێمەدا هەندێک لەو کارانە ئەنجام دەدەن کە ئێمە ئەنجامی دەدەین، لەنێو ئەوانەشدا دابینکەرانی خزمەتگوزاریی، ئەوانەی پاڵپشتی تەکنیکی بۆ سیستەمی کارکردنمان پێشکەش دەکەن یان وەک ئەوەی لە خاڵی 6 لای خوارەوەدا باسکراوە. رەنگە هەندێک لەو بەڵێندەرە لاوەکییانەی گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە لە وڵاتانی تربن؛ لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەسەریان وەکو ئێمە و بەتەواوی پابەندی پێداویستییە قانوونیەکانی نهێنیبوونی زانیارییەکان و رێکارە ئاسایشییەکان بن، هەروەها ملکەچدەبن بۆ دەستبەرییە گونجاوەکان و قانوونەکانی نهێنیبوونی زانیارییەکان کە لەسەریان جێبەجێ دەکرێت (لەوانەش حوکمە گرێبەستییە پێوەرییەکان) کە دەتوانرێت لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە بزانرێن، هەروەک لە بەشی 10 دا روونکراوەتەوە

هەموو هەنگاوێكی بەجێ دەگرینە بەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کەوا هەر زانیارییەكی كەسی كە ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، ورد و دروست و گونجاوە و زیادەڕەوی تێدا نیە. بە رەچاوکردنی ئامانج لە بەدەستهێنانی ئەو زانیارییانە، ئێمە ئەو زانیارییە کەسییانەی کە وەرمانگرتووە بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکار ناهێنین کە پەیوەندی بە توێژینەوەکەوە نەبێت، بە رەزامەندی خۆت نەبێت.

زانیارییەکانت بۆ مەبەستی توێژینەوە نەبێت هەرگیز بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکاری ناهێنین، هەروەک لەم سیاسەتە و لە مەرج و ئەحکامەكاندا دیاریکراوە. جگە لەوەی كە پەیوەندی بەم پانێڵەوە هەیە (بۆ نموونە بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا)، هەوڵ نادەین هیچ شتێكت پێ بفرۆشین هەروەها هەوڵ نادەین زانیارییەكانت بۆ مەبەستی بازاڕگەریی بەکاربهێنین. هەروەک زانیارییەكانت بۆ لایەنی سێیەم نانێرین بۆ مەبەستی بازاڕگەریی و ڕێكلام كردن.

4. منداڵان

پاڵپشت بەو زانیارییانەی کە پێتداوین، هەندێک جار دەمانەوێت بانگهێشتی یەکێک لەو منداڵانە بکەین کە لە ماڵەکەتدا دەژین و تەمەنی لەخوار 15 ساڵییەوەیە. لەم بارانەدا، پێش ئەوەی منداڵەکە بانگهێشت بکرێت بۆ پەیوەندیکردن (للإنضمام) یان بەشداریکردن لە توێژینەوەکەدا، هەمیشە رەزامەندی پێشوەختەی دایک یان باوک یان سەرپەرەشتیاری قانوونی منداڵەکە (الوصيّ القانوني) کە لەڕووی قانوونییەوە لێپرسراون لە منداڵەکە وەردەگرین.

5. بەكارهێنانی کوکیز و کۆدە هاوشێوەکان

بە پەیوەندیکردنت بە کۆمەڵگای توێژینەوە ئۆنلاینەکانمان و بەشداریکردن لە توێژینەوە ئۆنلاینەکانماندا، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەكارهێنانی كووكیزەكان و تەكنەلۆژیا هاوشێوەكان ("Cookies")لەلایەن ئێمەوە، هەروەها لەسەر كۆكردنەوەی زانیاری لە كۆمپیوتەرە تایبەتەكەتەوە یان هەر ئامێرێکی تر كە لەوانەیە لە كاتی بەشداری كردن لە توێژینەوە ئۆنلاینەکانماندا بەكاری بهێنیت.

وێبسایتەکەمان و راپرسییە ئۆنلاینەکانمان زانیاری کۆدەکەنەوە لە رێگەی بەکارهێنانی کوکیز و کۆدە هاوشێوەکانەوە. کوکیز فایلی بچووکە و لەسەر ئامێرەکەت خەزن دەکرێت. وردەکاری زیاتر لەبارەی سروشتی فایلەکانی کوکیزەوە دەدۆزیتەوە لەمیانی سەردانیکردنی www.aboutcookies.org(بەزمانی ئینگلیزی).

روونکردنەوەی سیاسەتەکانمان و لیستێکی دورودرێژی کوکیز و کۆدە هاوشێوەکان دەدۆزیتەوە لە بەشی سیاسەتی كوكیزی تایبەت بە ئێمەدا.

6. به‌کارهێنانی پەنجەمۆری ژمارەیی، داتاکانی ئامێره‌که‌ و زانیاری تری ناو ئامێرەکەت

هەندێک زانیاری لەبارەی کۆمپیوتەری دیسکتۆپ یان لاپتۆپەکەت، ئامێری مۆبایل، یان هەر ئامێرێکی تری ئەلیکترۆنی، هەروەها ئەو هاردوێرو سۆفتوێرانەی کە لە ئامێرەکەتدا هەن کۆدەکەینەوە. بۆنموونە زانیاری لەبارەی ناونیشانی (IP)، سێتینگی خستنەڕووی شاشە، جۆری وێبگەڕ (المتصفح)، جۆری سیستەمی کارپێکردن، ئەو وڵاتەی ئامێرەکەتی تێدایە، هەبوونی وێبکام لەسەر ئامێرەکەت، هتد. ئەم زانیارییانە دەنێردرێن بۆ یەکێک لە دابینكەرە متمانەدارەکانی خۆمان و ئەویش دەیانگۆڕێت بۆ ژمارەی زنجیرەیی تاقانە (unique serial number) – پەنجەمۆری ژمارەیی – و ئەوە دیاری دەكات كە داخۆ لەگەڵ پەنجەمۆرەكانی پێشووتردا كۆكن یان نا. نە پەنجەمۆرە ژمارەییەکە و نە هیچ زانیارییەک لەو زانیارییانەی کە بۆ ئەم پرۆسەیە کۆدەکرێتەوە پەیوەست (ربط) ناکرێت بە هیچ یەکێک لە زانیارییە (داتا) کەسییەکانت، لە سێرڤەرە پارێزراوەکاندا (secured servers) خەزن دەکرێت و تەنها بۆ مەبەستی دەستەبەریی کواڵیتی و ڕێگرتن لە گزیکاریی بەكاردێن، هەروەها رێگریی لە ئەندامانی پانێڵیش دەکات لەوەی چەند جارێک وەڵامی هەمان راپرسیی بدەنەوە.

هەروەک ژمارەی پێناسی مۆبایل بەکاردەهێنین بۆ دڵنیابوون لە ئەندامێتی پێشوەختەت لە پانێڵەکەدا و دڵنیابوون لەوەی کە ئایا ئەندامێتیت بەرەنجامی ریکلامێکی پارەبۆدراوە.

7. بۆ ماوەی چەندێک زانیارییە تایبەتەکانت لای خۆمان دەهێڵینەوە؟

بەدرێژایی ماوەی ئەندامێتیت، ئەو زانیارییانەی پرۆفایل کە پێشکەشت کردووە لای خۆمان دەهێڵینەوە.

ئەگەر ئێمە کۆتاییمان بە ئەندامێتیت هێنا، ئەوا لە ماوەی (30) رۆژدا زانیارییە تایبەتەکانت دەسڕینەوە (delete) یان پێچەوانەی ئەمە هەر وەک لەم بەشەدا روونکراوەتەوە. ئەگەر خۆیشت ئەندامێتیت کۆتایی پێهێنا، ئەوا لە زووترین کاتدا زانیارییە تایبەتەکانت دەسڕینەوە و ئەوپەڕی لە (7) رۆژ تێپەڕ ناکات.

تاکە هەڵاوێرد (الاستثناءات) لەم رێسایانە ئەمانەی خوارەوەن:

  • ئەگەر خاڵەکانت گۆڕییەوە بە خەڵات، ئەوا تەنها ئەو زانیارییانە لای خۆمان دەهێڵینەوە کە پەیوەستە بە خەڵاتی بەدەست هێنراوەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ، یان بەگوێرەی ئەو ماوەیەی کە ئەحکامەکانی ئاسایشی زانیاریی یان ئەحکامە قانوونییە بەرکارەکان دەیخوازێت.
  • ئەگەر لە یەکێک لە راکێشانەکانی تیروپشکەکانماندا خەڵاتێکت بردەوە، ئەوا تەنها ئەو زانیارییانە لای خۆمان دەهێڵینەوە کە پەیوەستە بە بەشداریکردنت لە تیروپشکەکەدا و بردنەوەی خەڵاتەکە، بۆ ماوەی (3) ساڵ، یان بەگوێرەی ئەو ماوەیەی کە ئەحکامەکانی ئاسایشی زانیاریی یان ئەحکامە قانوونییە بەرکارەکان دەیخوازێت.
  • ئەگەر داواتکرد جارێکی تر پەیوەندیت پێوە نەکەینەوە، ئەوا تەنها ئەو زانیارییانە لای خۆمان دەهێڵینەوە کە پێویستن بۆ رێزگرتن لەو داواکارییەی تۆ.

جگە لەو زانیارییانەی کە لە پرۆفایلەكەتدا هاتووە، ئەو وەڵامانەش كۆدەكەینەوە كە لە هەر ڕاپرسییه‌كدا دەیاندەیتەوە. بە ئامانجی سووربون لەسەر ئاسایشی زانیارییەکانیش کاتێک کە زانیارییەکان لەگەڵ سەوداکارەکانماندا هاوبەشی پێدەکەین، هەر زانیارییەکی ناو وەڵامەکان کە شوناسی کەسیی تۆ ئاشکرابکات و بتناسێنێت دەشارینەوە، لە بارێکدا نەبێت کە رەزامەندی راشکاوانەت دەربڕیبێت لەسەر ئاشکراکردنی شوناسی خۆت. هەروەها لەماوەی (12) مانگدا دوای کۆتایی هاتنی توێژینەوەکە، بەستەری نێوان زانیارییەکانی پرۆفایلەکەت و ئەو وەڵامانەی کە پێشکەشت کردوون لادەبەین، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە رێگریکردن لە شوێنپێ هەڵگرتنی زانیارییەکان و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆ.

پەیوەست بەو زانیاریانه‌ش که‌ هاوبه‌شیان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی باوه‌ڕپێکراوماندا ( بۆ نموونه‌ دابین که‌ری په‌نجه‌مۆری ژمارەییمان)، هەر زانیارییەک شوناسی کەسیی تۆ ئاشکرا بکات دەشارینەوە، ئەمەش واتای ئەیە کە ناتوانرێت ئه‌و زانیارییانه‌ پەیوەست (ربط) بکرێتەوە به‌ هه‌ژمارەکەتەوە. سەرباری ئەمەش دوای 180 رۆژ پەیوەستیی (الرابط) نێوان ئەو زانیارییانە و ئیپسۆس کۆتایی پێدەهێنرێت، به‌ڵام داتای ئامێره‌که‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ ماوه‌یەکی درێژتر هه‌ڵبگیرێ.

8. چۆن دڵنیایی دەدەین لەوەی کە زانیارییە كەسییەكانت پارێزراون؟

ئێمە شێلگیرانە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی زانیارییە كەسییەكانی تۆ لە ئەستۆ دەگرین. بۆ ئەمەش، هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست دەگرینە بەر لەپێناو دەستەبەرکردنی پاراستنی زانیارییەكانت لە لەناوچوون، دزین یان خراپ بەكارهێنان. ئەم ڕێوشوێنە پێشگیرییانە پاراستنی ئاسایشی نووسینگەكانمان، چاودێریكردنی دەست ڕا گەیشتن بە سیستەمەكانی كۆمپیوتەر و بەكارهێنانی پەیوەست بوونێکی پارێزراو و کۆدێنراو (بەكۆدكراو (encrypted / بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە لە كاتی كۆكردنەوەی زانیارییە كەسییەكاندا دەگرێتەوە.

9. دروستکردنی بڕیاری تاکە کەسی خۆبەخۆ، لەوانەش ئەو بڕیارانەی پەیوەستن بە پرۆفایلەوە

پەیوەست بە هەر بڕیارێکی دامەزراو تەنها لەسەر چارەسەری خۆبەخۆ(automated processing)، لەوانەش دروستکردنی پرۆفایل، تۆ دەبیتە خاوەنی هەندێک ماف. لە هەندێک باردا و لەسنووری ئەو ئامانجانەدا کە پێشتر باسکران، ئێمە مامەڵە لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانتدا دەکەین لەڕێگەی میکانیزمەکانی مامەڵەکردنی خۆبەخۆوە (لەوانەش لەڕێگەی دروستکردنی پرۆفایلەوە). ئەگەر پێشکەشکردنی بەرهەمێک، خەڵاتێک، خزمەتگوزارییەکمان رەفزکرد یان هەڵمانپەسارد یان وەستاندمان بەرەنجامی بڕیارێکی خۆبەخۆ، ئاگادارت دەکەین لەبارەیەوە و دەتوانیت زانیاریت لەبارەی لۆژیکی پەیڕەوی لێکراو سەبارەت بەم میکانیزمە دەستبکەوێت، ئەو لۆژیکەی کە بناغەی ئەم بڕیارە پێکدەهێنێت. هەروەها مافی ئەوەت هەیە لای ئێمەوە دەستێوەردانێکی مرۆیی بەدەستبهێنیت، تاکو رای خۆت دەربڕیت و نەیاریی ئەو بڕیارە بکەیت. بۆ ئەنجامدانی وەها کارێکیش، تکایە لەپەیوەندیدابە لەگەڵ ئێمە بەوشێوەیەی لە بەشی 10 دا باسکراوە.

هەندێک بڕیار تێدەپەڕێنین پاڵپشت بەچەند میکانیزمێکی خۆبەخۆ، هەروەک لە خوارەوە روونکراوەتەوە. لەگەڵ هەریەکێک لەو بڕیارانەدا نەیاربوویت، تکایە پەیوەندی بە بەشی پاراستنی زانیارییەوە بکە، هەروەک لە بەشی 10 دا لە خوارەوە باسکراوە.

  • پرۆسەی خۆ تۆمارکردن لە پانێڵەکەدا، سەردەکێشیت بۆ بڕیاری کۆتایی تۆمارکردنت وەک ئەندامی پانێڵ.
  • هەڵبژاردنی نموونە (sample)، تاکو بانگهێشتبکرێیت وەک وەڵامدەر لە راپرسییەکدا بەگوێرەی پێداویستی ئەو راپرسییە.
  • میکانیزمی بەخشینی خەڵات بەگوێرەی بەرنامەی بەرکاری خەڵاتەکان.
  • بەرنامەی دەستەبەری کواڵیتی پانێڵ کە پێداگریدەکات لەسەر کواڵیتی پانێڵەکە، کواڵیتی نموونەکە، وردیی، هەروەک روونکراوەتەوە لە مەرج و ئەحکامەکاندا.

10. چۆن دەتوانیت دەستت بە زانیارییەكانی خۆت ڕا بگات یان ڕاستیان بكەیتەوە یان داوای گواستنەوەیان بکەیت یان بیانسڕیتەوە یان سکاڵا پێشکەش بکەیت؟

تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای وێنەیەك لە هەموو ئەو زانیارییانە بكەیت كە ئێمە لەبارەی تۆوە لایخۆمان هەڵمانگرتووە. هەروەها مافی ئەوەت هەیە داوای ڕاست كردنەوەی هەر زانیارییەكی كەسی بكەیت كە ئێمە لەبارەی تۆوە لایخۆمان هەڵمانگرتووە. سەرباری ئەوەش، تۆ مافی خاوەندارێتیی هەموو ئەو زانیارییانەت هەیە کە بە ئێمەت داوە. هەروەها لە هەندێک بارودۆخدا، تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای لابردن (erasure) یان سڕینەوە (deletion)ی ئەو زانیارییە كەسییانە بكەیت كە ئێمە لەبارەی تۆوە لایخۆمان هەڵمانگرتووە، بەڕەچاوکردنی ئەو کۆتوبەندانەی کە لە بەشی 7 دا روونکراوەتەوە.

ئەگەر ویستت هەر یەکێک لەو مافانەی پێشوو پیادە بکەیت، یان ئەگەر هەر پرسیارێکت هەبوو، یان ئەگەر زانیاری زیاترت پێویست بوو لەبارەی سیاسەتی تایبەتمەندێتی یان ملکەچی ئێمە بۆ قانوونەکانی پاراستنی زانیاری (داتا)، تکایە پەیوەندی بە بەشی پاراستنی زانیارییەکانەوە بکە لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە:

surveysIQKU@mena.ipsosisay.com

11. گۆڕانکاری لە سیاسەتی تایبەتمەندێتیماندا

سیاسەتی تایبەتمەندێتی ئێمە ملکەچی پێداچوونەوەی بەردەوامە و هەر گۆڕانکارییەکی تێدا بکرێت لە رێگەی ئەم لاپەڕە ئەلیکترۆنییەوە (webpage) دەخرێتە روو. دوای هەر گۆڕانکارییەک و هەر کە دێیتە ناو پێگەکەوە، لەبارەی هەر گۆڕانکارییەکی کتوپڕەوە کە روویداوە ئاگادارت دەکەینەوە. سیاسەتی تایبەتمەندێتیمان کۆتا جار لە رێکەوتی 1ی شوباتی 2022 نوێکراوەتەوە.

12. بەستەری بەسوود

رێکخراوی توێژینەوەی بازاڕگەریی جیهانیی – ئیسۆمار: www.esomar.org

سایتی کۆمپانیای ئیپسۆسی جیهانی: www.ipsos.com

13. زمانەكان

ئەم سیاسەتانە لە بنەڕەتدا بە زمانی ئینگلیزی داڕێژراون. لە حاڵەتی هەبوونی هەر دژیەکییەکدا لەنێوان ڤێرژنی ئینگلیزی ئەم بەڵگەنامەیە و هەر ڤێرژنێکی تری دواتر وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکەدا بۆ سەر زمانێکی تر، ڤێرژنە ئینگلیزییەکە بە بنەما وەردەگیرێت.