مەرج و ئەحکامەکان

بۆ بەشداریکردن لە پانێڵی Ipsos iSay ("مەرج و ئەحکامەکان")

بۆئەوەی ببیتە ئەندام لە پانێڵی Ipsos iSay ("لیژنە"، "پانێڵ")، پانێڵی بەکاربەرانی تایبەت بە کۆمپانیای ئیپسۆس لە سەرتاسەری جیهاندا، لە لایەن کۆمپانیای ئیپسۆس ( ناوچەی ئازاد- ذ. م. م. FZ-LLC)ەوە بەڕێوە دەبرێت، ("ئپسۆس"، "ئیپسۆس"، "ئێمە")، تۆ پێویستە دانیشتووی عێراق بیت و تەمەنت گەیشتبێتە 15 ساڵ یان زیاتر و رەزامەند بیت لەسەر ئەم مەرج و ئەحکامانە ("بەشداربوو (پانێڵیست)"، "ئەندام"، "تۆ"). ئێمە ئەمڕۆ شانسی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی سبەینێ و ڕا دەربڕینەکان لەبارەی بابەتی جۆراوجۆرەوە دەخەینە بەردەست پانێڵیستەکانمان، دەنگت نوێنەرایەتی دەنگی هەزاران کەس دەکات!

ئیپسۆس (ناوچەی ئازاد- ذ. م. م. FZ-LLC) کۆمپانیایەکە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ("ئیمارات") تۆمارکراوە بە ژمارەی 18624 و بارەگاکەیشی دەکەوێتە ناو شاری میدیایی دوبەی، دوبەی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب.

1. پێڕست

2. پەیوەندیکردن (Joining) بە پانێڵەکانەوە (پایوەندیکردن بە Ipsos iSay ەوە)

هەر کەسێک، ئەگەر ئەو مەرجانەی تێدابوو کە لەسەرەوە باسکرا مافی ئەوەی هەیە داواکاریی ئەندامێتی پانێڵەکان پێشکەش بکات (مافی ئەوەی هەیە پەیوەندی بە Ipsos iSay ەوە بکات). لە هەمانکاتدا ئێمەش مافی ئەوەمان دەمێنێت داواکاری ئەندامێتییەکەی رەفز بکەین، بە بێ ئەوەی پاپەندبین بە روونکردنەوەی هۆکاری ئەو رەفزکردنە.

خۆ تۆمارکردن بۆ کارمەندانی گروپی کۆمپانیاکانی ئیپسۆس و ئەندامانی راستەوخۆی خێزانەکانیان کراوە نیە.

3. بەکارهێنانی زانیارییە شەخسییەکانت

ئەو زانیارییانەی لەبارەی تۆوە کۆدەکرێتەوە بەوپەڕی نهێنی و بەگوێرەی قانوون و رێسا بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت لە نێویشیاندا ئەو قانوون و رێسایانەی پەیوەستن بە نهێنی پارێزیی و پاراستنی داتا شەخسییەکان هەروەها سیاسەتی کوکیز و سیاسەتی تایبەتمەندێتی تایبەت بە خۆمان. ئەم سیاسەتانە بەشێکی دانەبڕاون لە مەرج و https://www.ipsosisay.com/ku-iq/privacy-policy ئەحکامەکان و دەتوانرێت لەم بەستەرەوە زیاتر شارەزایان ببیت: https://www.ipsosisay.com/ku-iq/cookies-policy

لە بەستێن (سیاق)ی ئەم بەڵێنەدا، ئێمە بەڵێن دەدەین کە:

  • بەدەر لەوەی کە پەیوەستە بە راپرسییەکانی Ipsos iSay، هەوڵ نادەین هیچ شتێکت پێ بفرۆشین یان داتا شەخسییەکانت لەگەڵ لایەنی سێهەمدا هاوبەشی (share) پێبکەین بۆ مەبەستی فرۆشتن و بازاڕگەریی.
  • بە رەزامەندی راشکاوانەی خۆت نەبێت، وەڵامەکانت بۆ پرسیاری راپرسییەکان بە نهێنی دەمێنێتەوە و تەنها ئەوکاتە بەکار دەهێنرێت کە لەگەڵ وەڵامە نهێنیەکانی تردا کۆدەکرێتەوە.
  • وەڵام نەدانەوەی پرسیارێکی دیاریکراو هیچ لێکەوتەیەک (تبعات)ی لەسەر ئەندامێتیت لە پانێڵەکاندا نابێت.
  • لە هەر کاتێکدابێت، دەتوانیت داوابکەیت لە پانێڵەکان لاببرێیت یان ئەندامێتیت لە Ipsos iSay کۆتایی پێبهێنرێت.

4. سیاسەتی ئیمەیڵەکان

لەبەر ئەوەی تۆ خۆ بەخشانە لە Ipsos iSay خۆت تۆمارکردووە و جەغد (تأكيد)ت لە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت کردووەتەوە، ئەوا نابێت ئەو ئیمەیڵ یان پەیوەندییانەی کە لە ئێمەوە پێت دەگات وەک ئیمەیڵ یان پەیوەندی بێزارکەر (spam) دەستنیشان (remark) بکەیت، ئەگەر واتکرد ئەوا خۆت بەرپرسیارێتی هەر زیانێک هەڵدەگریت بەرانبەر ئیپسۆس.

بەگوێرەی سێتینگی ئاسایشی مەیڵ-بۆکسەکەت، رەنگە بانگهێشتنامەی بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا کە لە ئێمەوە بۆت دێت بڕواتە فوڵدەری ئیمەیڵە پشتگوێخراوەکان(bulk)/ ئیمەیڵە بێزارکەرەکان (junk) یان فوڵدەرێکی هاوشێوەی ئەمانە. بۆ خۆ دوورخستنەوە لە وەها کارێک، تکایە ئەم ناونیشانە بۆ ئەدرێس بووک (address book)ەکەت سەربار (add) بکە: surveysIQKU@mena.ipsosisay.com

5. تۆمارکردنی زانیارییەکانی باکگراوند

بە رەچاوکردنی ئەو شیکارییە ئامارییانە (التحليلات الإحصائية)ی کە کۆمپانیای ئیپسۆس پێشکەشی هاوبەشەکانی دەکات، ئیپسۆس پێویستی بە چەند زانیارییەکی دانیشتوانیی (demographic) و شەخسی لەبارەی تۆوە هەیە، لەوانەش زانیاری تایبەت وەک داهاتەکانت.

پێدانی ئەم زانیارییانە بە کۆمپانیای ئیپسۆس مەرجی بەشداریکردنە لە پانێڵەکەدا چونکە بەبێ ئەم زانیارییە شەخسییانە ناتوانین دەستنیشانی ئەوە بکەین کە ئایا بەشداریکردنت لە راپرسسییەکدا لەگەڵ پێوەرەکانی ئەو راپرسییەدا دێتەوە یاخود نا. هەروەها رەنگە داوای هەندێک وردەکاری بنەڕەتی لەبارەی ئەندامانی تری خێزانەکەتەوە بکەین، لەنێو ئەوانەشدا ئەو منداڵانەی کە تۆ باوک یان دایکی ئەویت یان لێپرسراوی قانوونی (الوصي) ئەویت.

لە میانی پرۆسەی خۆ تۆمارکردن و لە میانەی بەشداریکردنت لە راپرسییەکانماندا، تۆ رەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر ئەوەی تەنها زانیاری دروست و ورد و تەواومان پێبدەیت، هەروەها رەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر نوێکردنەوەی زانیارییەکانی پەیوەست بە هەژمارەکەتەوە لە Ipsos iSay کە پێتداوین، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی وردی و تازەیی ئەو زانیارییانە.

6. پانێڵەکە چۆن کاردەکات؟

ئەندامانی پانێڵ لە رێگەی ئیمەیڵ یان کورتە نامە یان ئامرازە ئەلیکترۆنیەکانی تری پەیوەندیکردنەوە بەستەر (لینک)ی بانگهێشتنامەی بەشداریکردنیان لە راپرسییەکاندا لە لایەن کۆمپانیای ئیپسۆسەوە پێدەگات. تۆ مولزەم نیت بە وەڵامدانەوەی راپرسییەکان. هەر راپرسییەک تەنها یەک جار وەڵام دەدرێتەوە. تکایە هیچ ئیمەیڵێک کە لە Ipsos iSay ەوە پێتدەگات وەکو ئیمەیڵی بێزارکەر (spam) دەستنیشان مەکە هەروەک لە خاڵی پێشووتردا روونمانکردەوە. کۆمپانیای ئیپسۆس ناچار نیە هەموو راپرسییە نوێیەکان بۆ هەموو ئەندامانی پانێڵ بنێرێت، هەروەها ئیپسۆس دەستەبەری لای کەمی و لای زۆریی راپرسییەکان کە ساڵانە دەنێردرێت ناکات.

ئیپسۆس رێوشوێنی توندوتۆڵی ئاسایشیی گرتووەتە بەر لەپێناو پاراستنی سەلامەتی داتاکاندا. بەڵام لەبارێکدا ئەگەر ڤایرۆسێک لەو ئیمەیڵانەدا دەرکەوت کە بۆت دەنێردرێت، کۆمپانیای ئیپسۆس ناچێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم حاڵەتە و ناکرێت داوای هیچ قەرەبوویەک لە کۆمپانیای ئیپسۆس بکرێت بۆ ئەو کارە.

7. رێساکانی بەکارهێنان و بەشداریکردنێکی قبوڵکراو

وەک ئەندامێکی پانێڵ، دەستت بە کۆمەڵگای ئەندامان و تایبەتمەندییەکانی کارلێکی کۆمەڵایەتی (social interaction) ڕا دەگات، هەر کاتێک ئەو تایبەتمەندییانە بەردەست بوو. لە میانی ئەندامێتیدا لە Ipsos iSay، پێویستە بزانیت کەوا هەر پەیامێک (نامەیەک)، ڕایەک، زانیارییەک، وێنە یان هەر بابەتێکی تر کە ئەندامێک بڵاوی دەکاتەوە بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی ئەو کەسە خۆیدایە کە بڵاوی دەکاتەوە.

تۆ رەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە هیچ بابەتێک پۆست یان ئەپلۆد ناکەیت کەوا:

  • نا قانوونی بێت. ئەمەش هەر ناوەڕۆک (محتوی) یان هەر پەیامێک (نامەیەک) دەگرێتەوە کە باسکردن یان رمێندان (ترویج) بێت بە چالاکی نا قانوونی یان هانی کەسانی تر بدات ئەنجامی بدەن.
  • بەدکاریی، زمانپیسیی یان ڕق ئامێز بێت. ئەمەش وتە (زمان)، زانیاری یان وێنە دەگرێتەوە. جنێوی داپۆشراو (بۆ نموونە وەک "f__k") بە جنێوی فیعلی دادەنرێت.
  • هەڕەشە، هەراسانکردن، زەم یان ناوزڕاندن بێت. جا لەنێوان ئەندامانی پانێڵدا بێت یان ئاڕاستەی یەکێک لە کارمەندانی ئیپسۆس بکرێت.
  • هانی رق و توندوتیژی بدات.
  • دەلالەت لە دەمارگیری- نەژادی، رەگەزی، سێکسی، یان هەرجۆرێکی تری خراپە بەرانبەر هەرکەسێک بکات.
  • پەیامێکی سیاسی یان ئاینی نەشیاو لەخۆ بگرێت.
  • ئامانجی ریکلامکردن یان وەبازاڕخستن بێت بۆ کاڵا یان خزمەتگوزارییەک.
  • ڤایرۆس، فایلی لەکارکەوتوو (corrupted files)، "ئەسپی تەڕوادە" یان هەر کۆدێکی تری خراپ لەخۆ بگرێت.
  • زانیاری و وردەکاری شەخسی لەبارەی خۆتەوە یان لەبارەی کەسانی ترەوە لەخۆ بگرێت.
  • خاوەندارێتییەکەی بۆ کەسانی تر بگەڕێتەوە یان مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراو بێت بۆ کەسێکی تر.
  • خاوەندارێتیی یان مافی خاوەندارێتی یان مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراو بێت بۆ کەسێک یان لایەنێکی تر.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کەوا ئیپسۆس لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو زانیارییانە دەکات کە ئەندامان بڵاوی دەکەنەوە، لەنێو ئەوانەشدا ئەو راپرسییە خێرایانەی کە ئەندامان دایدەمەزرێنن بە بەکارهێنانی تەکنیکی دامەزراندنی راپرسی خێرا، هەروەها چاودێری هەر تایبەتمەندییەکی کارلێک ئامێز (ميزات تفاعليّة) دەکات کە بۆ ئەندامانی دەڕەخسێنێت.

ئیپسۆس مافی سڕینەوەی هەر ناوەڕۆک(محتوی)ێک بۆ خۆی دەپارێزێت کە بڵاو دەکرێتەوە، جا ئەم بڵاوکردنەوەیە لە رێگەی ئامرازی راپرسیە خێراکان یان هەر تایبەتمەندییەکی تری کارلێک ئامێزەوە بێت کە بۆ ئەندامانی پانێڵی دەڕەخسێنین، لە هەر کاتێکدا بێت.

کاتێک تایبەتمەندی راپرسییە خێراکان لە Ipsos iSay بەکاردەهێنیت بۆ دامەزراندنی راپرسسیەکی تایبەت بە خۆت، یان کاتێک ناوەڕۆکێک (محتوی) ئەپلۆد دەکەیت، بڵاو دەکەیتەوە، دەخەیتەڕوو یان دەنێریت لە رێگەی سایتی Ipsos iSay ەوە یان لە رێگەی راپرسییەکانی Ipsos iSay ەوە، ئەوا تۆ رازیت مافی تەواو بە ئیپسۆس ببەخشیت بۆ بەکارهێنان و دابەشکردنی ئەنجامی ئەو راپرسییە خێرایە یان ئەو بابەتانە. لەڕووی قانوونیەوە، ئەمە واتای وایە کە تۆ رازیت مۆڵەتێکی تەواو و سەراپاگیر (كاملاً وشاملاً)ی ناوەڕۆکەکە بەبێ مافی خاوەندارێتی(بدون امتيازات)، مۆڵەتێک توانای گواستنەوەی هەبێت و توانای هەڵوەشاندنەوەی نەبێت بە کۆمپانیای ئیپسۆس ببەخشیت بۆ: بەکارهێنان، لەبەرگرتنەوە، بەرهەم هێنانەوە، هەموارکردن، دابەشکردن، سوودی لێوەربگیرێت بۆ ئامادەکردنی کارێک، خستنەڕوویان پیشاندانی، هەروەها بەکارهێنانی ئەو ناوەڕۆکە بۆ هەر جۆرە مەبەستێکی بازرگانی و بە هەر شێوەیەک کە کۆمپانیا بە گونجاوی بزانێت. ئەوەش زۆر ڕوون و ئاشکرایە کەوا بەگوێرەی رێسا پیشەییەکانی و پابەندییە گرێبەستییەکانی (التزاماتها التعاقدية) بەرانبەر ئەندامانی پانێڵکەی (وەڵامدەرەکانی)، پێویستە لەسەر کۆمپانیای ئیپسۆس نهێنی ناسنامەی وەڵامدەران بپارێزێت کاتێک کە خزمەتگوزاریی توێژینەوەکانی بازاڕ، راپرسییەکان، توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان، شیکاری داتاکان دەخاتەڕوو. پاشانیش، هەر بەگوێرەی ئەم بەڵگەنامەیە کۆمپانیای ئیپسۆس بەڵێن دەدات رێزی ئەو نهێنیە بگرێت.

8. تایبەتمەندێتی منداڵ

ئەگەر زانیاریت لەبارەی منداڵانی خێزانەکەتەوە هاوبەشی پێکرد و جەغدت کردەوە کە تۆ دایک یان باوک یان سەرپەرەشتیاری قانوونی (الوصيّ) منداڵەکەی، ئەوا لەبارەی ئەو راپرسییانەوە کە دەمانەوێت یەکێک لە منداڵەکانت تەواوی بکات پەیوەندیت پێوە دکەین. هەمیشە رەزامەندی پێشوەختەت وەردەگرین و راستەوخۆ خۆمان پەیوەندی بە هیچ یەکێک لە منداڵەکانتەوە ناکەین، مەگەر منداڵەکە خۆی ئەندامێکی سەربەخۆی پانێڵەکە بێت.

9. پاداشت کردنت لەسەر بەشداریکردن لە (وەڵامدانەوەی) راپرسییە ئۆنلاینەکان

هەر جارێک کە پێش کۆتایی هاتنی وادەی دیاریکراو راپرسییەک تەواو دەکەیت، یەکسەر و لەگەڵ تەواوکردنی راپرسییەکەدا خەڵات وەردەگریت یان ناوت دەچێتە ناو تیروپشکی راکێشانی خەڵاتەکانەوە. جۆر و قەبارەی خەڵاتەکە بەگوێرەی ناڕەحەتی و دورودرێژی و رەگەزە هاوشێوەکانی تری راپرسییەکە دەگۆڕێت.

ئەگەر داوای هەڵوەشاندنەوەی هەژمار (unsubscribe) ت کرد لە پانێڵەکە، پێویستە پێش هەڵوەشاندنەوەی هەژمارەکەت هەموو خاڵەکانت بگۆڕیتەوە بە خەڵات، ئەگەر وا نەکەیت ئەوا هەموو ئەو خاڵانەت لە کیس دەچێت کە ماوتەوە و هەژماری خاڵەکانت ئۆتۆماتیکی دەسڕدرێتەوە (delete).

هەندێک جار ڕێکدەکەوێت خاڵەکانی تایبەت بە هەندێک لە راپرسییەکان کە تازە تەواوتکردووە یەکسەر لە هەژماری خاڵەکانتدا دەرناکەوێت. لەم حاڵەتانەدا، خاڵەکان دواتر دەخرێتە سەر هەژمارەکەت.

لە هەموو کاتێکدا، مافی جێبەجێکردنی ماوەی لێکۆڵینەوە (حق تنفيذ فترة تحقّق) بۆ ئیپسۆس پارێزراوە، ئەم ماوەیەش لە 96 کاژێر تێپەڕ ناکات، لەم ماوەیەدا خەڵاتەکەت لە باری "چاوەڕوانی" (Pending)دا دادەنرێت. لەم ماوەیەدا، تەئکید لە کواڵیتی دەکەینەوە و پشکنینی رێگریکردن لە ساختەکاری ئەنجام دەدەین. لەبارەی هەر ماوەیەکی چاوەڕانییەوە کە بەسەر تۆدا دەچەسپێت، لە رێگەی بەشی "پرسیارە باوەکان" (FAQ) ی وێبسایتەکەمان یان لە رێگەی ئامرازەکانی تری پەیوەندیگرتنەوە ئاگادارت دەکەینەوە. ئەندامە تازە بەشداربووەکانی Ipsos iSay هەمیشە پێویستە 96 کاژێر لە رێکەوتی خۆ تۆمارکردنیانەوە چاوەڕێ بکەن، پێش ئەوەی هەر خەڵاتێک بخرێتە باری "چاوەڕوانی"یەوە

هەر کاتێک ژمارەی پێویست لە ئەندامانی پانێڵێک بۆ راپرسییەک ئامادەبوون و وەڵامی پرسیاری راپرسییەکەیان دایەوە، یان لە بارێکدا ئەگەر راپرسییەکە لەگەڵ پرۆفایلەکەتدا موتابیق نەبوو؛ ئیپسۆس یان بریکارەکەی ئیپسۆس مافی هەیە راپرسییەکە کۆتایی پێبهێنێت لە هەر قۆناغێکدابێت و وەڵامی تر وەرنەگرێت. لەم بارەدا و بەگوێرەی ئەو قۆناغەی راپرسییەکەی پێگەیشتووە، دەکرێت ژمارەیەکی کەم خاڵ بەدەست بهێنیت، یان هیچ خاڵێک بەدەست نەهێنیت.

10. کوکیز، پەنجەمۆری ژمارەیی (البصمة الرقمية)، داتاکانی ئامێر و زانیارییەکانی تر لەسەر ئامێرەکەت

ئێمە ئامانجمانە:

  • دڵنیابین لە خستنەڕووی راپرسییەکە بەجۆرێک گونجاوبێت بۆ ئامێرەکەت.
  • هاوکار و پشتیوانت بین، کاتێک رووبەڕووی ئاستەنگی دەبیتەوە لە دەستڕاگەیشتن بە (accessing) راپرسییەک یان تەواوکردنی راپرسییەکدا.
  • هەتا بکرێت، بەکارهێنانی زانیاری سەرچاوە نادیار بۆ مەبەستەکانی توێژینەوە. بۆ نموونە بۆ دیاریکردنی رێژەی ئەو ئەندامانەی پانێڵ کە وێبگەڕێک (browser)ی دیاریکراو بەکاردەهێنن لە وڵاتێکی دیاریکراودا.

وردەکاری زیاتر لەبارەی هۆکاری پەیڕەویکردن لەم پێوەرانەی لایخوارەوە لەلایەن ئێمەوە لە سیسەتی تایبەتمەندێتیماندا دەدۆزیتەوە.

کوکیز

هەر وەک لە سیاسەتی کوکیزدا کە ئێمە پەیڕەوی لێدەکەین بە وردی روونکراوەتەوە، ئێمە جۆری جیاوازی کوکیز بەکاردەهێنین هەروەها رەنگە کوکیز بخوێنیتەوە کە لەلایەن لایەنی ترەوە دەستنیشان کراوە. لەو حاڵەتانەدا نەبێت کە رەزامەندی پێشوەختەت وەرگیراوە بۆ بەکارهێنانی تر، ئەوا کوکیز تەنها بۆ مەبەستی ئاماریی، کوالیتی کۆنترۆڵ، لێکۆڵینەوە لە دروستیی زانیارییەکان، رێگریکردن لە ساختەکاری و کۆنترۆڵکردنی ساختەکاری بەکار دەهێنرێت.

پەنجەمۆری ژمارەیی (البصمة الرقمية)

هەروەها لەپێناو کۆکردنەوەی چەند زانیارییەکی دیاریکراو لەبارەی هاردوێر و سۆفتوێری ئامێرەکەتەوە، تەکنەلۆجیای "پەنجەمۆری ژمارەیی" کە بە پەنجەمۆرە ژمارەییەکانی "ناساندنی ئامێریی" (التعريف الآلي) ناسراوە بەکاردەهێنین.

داتاکانی ئامێر و زانیاریەکانی تر لەبارەی ئامێرەکەتەوە

هەروەها بۆ مەبەستی کوالیتی کۆنترۆڵ و رێگریکردن لە گزیکاریی (الغش)، چەند زانیاریەک لەبارەی ئەو هاردوێر و سۆفتوێرەی لە ئامێرەکەتدا هەیە بەکاردەهێنین.

هەروەها ئێمە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیاری تۆمار دەکەین لەبارەی: ناونیشانی IP ەکەت، داتای شوێنی جوگرافیت، سیستەمی ئیشپێکردنی ئامێرەکەت (operating system)، سێتینگی شاشەی خستنەڕوو، جۆری وێبگەڕ (browser)، بەکارهێنانی فلاش و جاڤا، وە ئایا ئامێرەکەت وێب کام (webcam)ی لەسەرە یاخود نا.

11. درکاندنی نهێنییەکان (إشعار بالسرّية)

وەک بەشداربوویەکی توێژینەوەکان، رەنگە داوات لێبکرێت ڕای خۆت لەبارەی ئەو چەمک، بەرهەم، پێچانەوە نوێیانەوە دەرببڕیت کە هێشتا لە سەرەتای پەرەپێدانیاندان و لەناو خەڵکدا نەناسراون. رەنگە رێگەت پێبدرێت هەندێک زانیاری نهێنی ببینیت یان بەکاربهێنیت یان بزانیت کە لای خەڵک بەگشتی نە زانراون و خاوەندارێتی تایبەتیان هەیە یان خاوەندارێتییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هاوبەش (client) ێک هاوبەشی ئەو توێژینەوەیەمانە کە تۆ بەشداری تێدا دەکەیت. تەنها بۆ نموونە، زانیاری لەبارەی بەرهەمەکانی هاوبەش (client) (کە هەمووی "بەزانیاری نهێنی" ناودەنرێت). ئەو زانیارییە نهێنییانەی کە تۆ دەستت پێیان ڕا دەگات پێویستە کۆپی، چاپ، خەزنیان نەکەیت، نەیانێریتەوە (forward) یان ئاشکرایان نەکەیت بۆ هیچ کەسێک و بە هیچ شێوەیەک، هەروەها پێویستە ئەو زانیارییە نهێنییانەی کە دەستت پێیان ڕا دەگات بۆ مەبەستی دیاریکراو نەبێت بۆ هیچ مەبەستێکی تر باکار نەهێنیت.

12. مافی خاوەندارێتی هزری (حقوق الملكية الفكرية)

مافی خاوەندارێتی هەر یەکە لە نیشانەی بازرگانی (العلامة التجارية)، لۆگۆ، مافی بڵاوکردنەوە، هەر ناوەڕۆکێک کە لە وێبسایتەکەیدا بڵاو دەکرێتەوە هەروەها مافەکانی تری خاوەندارێتی هزری تەنها و تەنها (حصرياً) بۆ کۆمپانیای ئیپسۆس پارێزراوە ("خاوەندارێتی هزرییان بۆ ئیپسۆس دەگەڕێتەوە"). بەبێ رەزامەندی پێشوەختە و نووسراو لە لایەن ئیپسۆسەوە، تۆ مافی ئەوەت نیە هیچ شتێک کە خاوەندارێتی هزریی بۆ ئیپسۆس دەگەڕێتەوە بەکاربهێنیت یان بەرهەم بهێنیتەوە (reproduce). هیچ شتێک لەم مەرج و ئەحکامانەدا نەهاتووە وا لێکیبدەیتەوە کەوا مۆڵەت یان ماف یان خاوەندارێتی یان بەرژەوەندیت پێدەبەخشێت لەو شتانەدا کە خاوەندارێتی هزرییان بۆ کۆمپانیای ئیپسۆس دەگەڕێتەوە، یان هەر شتێکی تری لەبابەت بڕوانامەی داهێنان (براءة اختراع)، نیشانەی بازرگانی، مافی بڵاوکردنەوە، شارەزایی هونەریی و هەر مافێکی تری هاوشێوەی ئەمانە کە کۆمپانیای ئیپسۆس خاوەندارێتیان لێدەکات یان بەڕێوەی دەبات هەم لە ئێستادا و هەم لە داهاتووشدا.

13. قەربووکردن و بەخشین لە بەرپرسیارێتی

تۆ رەزامەندیت لەسەر قەرەبووکردنەوە و بەرگریکردن لە کۆمپانیای ئیپسۆس و زیان نەگەیاندن بە کۆمپانیای ئیپسۆس و هەر یەکە لە کارمەندان، هاوبەشان، بەشداران(clients)، بەڕێوەبەران، فەرمانبەران، دەزگاکان و پارێزەرەکانی ئیپسۆس، بەرانبەر هەر یان هەموو لێپرسراوێتییەکان، بانگەشەکان (ادّعاء)، بەدواداچوونە دادوەرییەکان (ملاحقات قضائية)، داواکان(دعاوى)، ئەحکامەکان، پێبژاردنەکان (غرامات)، زیانەکان، تێچوونەکان (تكاليف)، خەسار و خەرجیەکان (لەوانەش کرێی داوا قانوونییەکان لەسنورێکی ماقوڵدا (الأتعاب القانونيّة ضمن المعقول)، تێچوونەکانی دادگا یان تێچووی چارەسەری ناکۆکییەکان) کە دەرەنجامی یان پەیوەستن بە: (1) ئەندامێتیت لەناو پانێڵی Ipsos iSay. (2) بەشداریکردنت لەو راپرسییانەدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس ئەنجامی دەدات. (3) هەر بانگەشەیەکی لایەنی سێهەم. (4) هەر بەزاندنێکی سنووری ئەم مەرج و ئەحکامانە لەلایەن تۆوە.

هەر کارێکی نا قانوونی یان نابەجێ کە لەماوەی ئەندامێتیتدا لە پانێڵی Ipsos iSay یان لەمیانی بەشداریکردنت لەو راپرسییانەدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس ئەنجامی دەدات لە تۆ بوەشێتەوە و بە پێشێلکردنی قانوونی سزایی (القانون الجنائي) یان قانوونی شارستانی (القانون المدني) دابنرێت، ئیپسۆس بە مافی خۆیی دەزانێت داوای هەر قەرەبوویەک بکات لەم بارەیەوە تا ئەوپەڕی ئەو سنوورەی کە قانوون و ئینساف رێگەی پێدەدات. بەرانبەر بە ئەندامێتیت لە پانێڵ و بەشداریکردنت لەو راپرسییانەدا کە کۆمپانیای ئیپسۆس ئەنجامی دەدات، ئیپسۆس هیچ دەستەبەرییەکی ئاشکرا و شاراوە ناخاتە ئەستۆی خۆی. هەروەها کۆمپانیای ئیپسۆس هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی تۆ یان لایەنی سێهەم هەڵناگرێت (تەنها هەر بۆ نموونە، بەرپرسیارێتی هەر زیانێکی نا راستەوخۆ، تایبەت، کتوپڕ، دواتر) بەرانبەر بە ئەندامێتی تۆ لە پانێڵ و بەشداریکردنت لەو راپرسییانەدا کە لەلایەن ئیپسۆسەوە ئەنجام دەدرێت.

تۆ رەزامەندیت و دەستەبەری ئەوە دەکەیت کەوا: (1) لە بەرژەوەندی راستەوخۆ و نا راستەوخۆی هیچ کەس و کۆمەڵ و قەوارەیەک یان بەنوێنەرایەتی هیچ کەس و کۆمەڵ و قەوارەیەک رەفتار ناکەیت کە کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدات یان هەڕەشەی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دەکات. (2) بەهیچ جۆرێک، راستەوخۆ بێت یان نا راستەوخۆ پشتیوانی لە هیچ کەس و کۆمەڵ و قەوارەیەک ناکەیت کە کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدات یان هەڕەشەی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دەکات.

هەروەها تۆ رەزامەندیت لەسەر بەخشینی ئیپسۆس و هاوبەشان (clients)ی ئیپسۆس و هەموو کۆمپانیا پەیوەستەکان بە ئیپسۆس هەروەها هەر یەکە لە کارمەندان و هاوبەشان و بەشداران(clients) و بەڕێوەبەران و فەرمانبەران و دەزگاکانی ئیپسۆس بۆ هەتا هەتایی ، بەرانبەر هەر یان هەموو بانگەشەکان (ادّعاء)، داوا دادوەرییەکان (دعاوى قضائية)، هۆکارەکانی دادگاییکردن (أسباب للتقاضي)، داواکارییەکان (مطالب)، خەسارەتەکان، بەرپرسیارێتییەکان، ئەرکەکان، ئەحکامەکان، زیانەکان، تێچوونەکان (تكاليف)، و خەرجیەکان (لەوانەش کرێی پارێزەران لەسنورێکی ماقوڵدا (أتعاب المحامي ضمن المعقول)، ("زیانەکان") کە دەرەنجامی راستەوخۆ یان نا راستەوخۆی هەر پێکان (إصابة)، مردن، زیانی موڵک و ماڵ یان هەر زیانێکی ترن کە لە تۆ وەشاوەتەوە یان گومان دەکرێت لە تۆ وەشابێتەوە لە ئەنجامی دابەشکردن، فرۆشتن، بەکاربردن، بەکارهێنان، پەیوەندیکردن بە بەرهەمەوە لەکاتی توێژینەوەی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکەدا. ئەمە هیچکام لەو زیانانە ناگرێتەوە کە رەنگە لە ئەنجامی پشتگوێخستنی ئیپسۆس یان بریکارەکانی ئیپسۆسەوە روویدابێت یان هەر بەرپرسیارێتییەک کە بەپێی قانوونی بەرکار لەبارەی بەرپرسیارێتی بەرهەم یان پاراستنی بەکاربەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.

14. مەرجەکانی بەشداریکردن

لە هەموو کاتێکدا ئەو مافە بۆ ئیپسۆس پارێزراوە کە گۆڕانکاری لەم "مەرج و ئەحکام" انەی ئێستادا بکات. لە رێگەی بەشی "پرسیارە باوەکان" ەوە لە وێبسایتی Ipsos iSay لە هەموو نوێکردنەوەیەک ئاگادارت ئەکەینەوە. رەنگە ماوە نا ماوەیەک لە رێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندیت پێوە بکەین بە مەبەستی بەڕێوەبردنی هەژمار، هەروەک لە رێگەی ئیمەیڵی بڵاوکراوە هەواڵییەکان (النشرات الإخبارية) و ئاگادارکردنەوە تایبەتەکان کە زانیاری بنەڕەتی تێدایە لەبارەی چالاکیەکانی ئەندامێتیت لە پانێڵ و نوێکردنەوە سەرەکییەکان کە لە پانێڵەکەدا ئەنجام دەدرێت ("نوێکردنەوەی ئەندامێتی").

هەروەها رەنگە ئیمەیڵت بۆ بنێرین لەبارەی: (1) ئەو خەڵات (پاداشت)انەی کە شایانی ئەوەیت بەدەستیان بهێنیت لە رێگەی بەشداریکردنتەوە لە راپرسییەکانماندا. (2) هەڵمەتە نوێیەکانی Ipsos iSay کە رایدەگەیەنین تایبەت بە پاداشت (خەڵات)ە نوێیەکان یان گۆڕینەوەی خاڵەکان (هەموویان پێکەوە بە ناوی "نوێکردنەوەکانی بەشداریکردن" ەوە دەناسرێن). بەدەست گەیشتنی هەر یەکێک لەم نوێکردنەوانەی بەشداریکردن ئیختیارییە و دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت بەدەست نەگەیشتنی نوێکردنەوەکان هەڵبژێریت، لە رێگەی کلیک کردن لەسەر بەستەر (لینک)ی "ئەنسەبسکرایب" کە لەو ئیمەیڵەدا هاتووە.

لە هەندێک حاڵەتدا، هەندێک لە راپرسییە تاکە کەسییەکان مەرجی زیاتریان دەبێت، لە سەرەتای راپرسییەکەدا ئاگادارت دەکەینەوە لێیان. تۆ بەهیچ جۆرێک ناچار نیت ئەو ئەو مەرجانە قبوڵ بکەیت، بەڵام قبوڵ نەکردنیان کاریگەریی لەسەر شیاوییت بۆ بەشداریکردن لە راپرسییەکەدا دادەنێت.

15. کۆتایی پێهێنان/ نا چالاککردنی ئەندامێتی لە Ipsos iSay

هەموو کاتێک مافی ئەوەت هەیە داوای کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیت بکەیت. بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە رێگەی ناردنی ئیمەیڵەوە بۆ ئەم ناونیشانە surveysIQKU@mena.ipsosisay.com یان بە کلیک کردن لەسەر بەستەر (لینک)ی گونجاو لە داشبۆردی هەژمارە ئۆنلاینەکەت لە Ipsos iSay. تکایە تێبینی ئەوە بکە کەوا ماوەی چارەسەرکردنی داواکارییەکەت و لابردنی زانیارییەکانت لە سیستەمەکەماندا رەنگە بگاتە 7 رۆژ، لەبەر ئەوە لەم ماوەیەشدا رەنگە ناوبەناو ئیمەیڵت لە ئیپسۆسەوە پێبگات. ئەگەر داوات کرد ئەنسەبسکرایبی پانێڵەکە بکەیت، پێویستە هەموو خاڵەکانت بگۆڕیتەوە بە خەڵات پێش ئەنسەبسکرایبکردنەکە، ئەگەر خاڵەکانت نەگۆڕیتەوە پێش ئەنسەبسکرایبەکە، ئەوا هەموو خاڵەکانت کە ماون لەکیس دەدەیت و باڵانسی خاڵەکانت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەسڕدرێتەوە (delete).

تۆ رەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە ئیپسۆس مافی هەبێت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بە بێ ئەوەی پێویست بە ئاگادارکردنەوەی فەڕمی بکات یان بە بێ هیچ رێوشوێنێکی دادوەریی یان لە دەرەوەی چوارچێوەی قانوون، ئەندامێتیت کۆتایی پێبهێنێت. ئەمەش بەهۆی ئەنجامی رەفتارێکەوە کە پێوەرەکانی کواڵیتی یان ئامانجی کارەکانی ئێمە ببەزێنێت، یان لە ئەنجامی پێشێلکردن یان بەزاندنی ئەم مەرج و ئەحکامانە یان سیاسەتی تایبەتمەندێتی یان رێسا(قواعد)کانی راپرسی. بەکارهێنانی هەژماری ئەندامێکی پانێڵ لەلایەن کەسێکی ترەوە جگە لە ئەندامەکە خۆی، کارێکی رێگە پێ نەدراوە و دەبێتە هۆی کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی و لەکیسچوونی خاڵەکان.

لە حاڵەتی کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتیدا لەبەر ئەم هۆکارانە، ئەندامەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەستڕاگەیشتنی بە هەژمارەکەی لەدەست دەدات و هەموو ئەو خاڵانەشی لەکیس دەچێت کە کۆیکردوونەتەوە (لەنێویشیاندا ئەو خاڵ یان خەڵاتانەی کە لە باری "چاوەڕوانی" دان).

کۆمپانیای ئیپسۆس مافی پارێزراوە بۆ سڕینەوەی ئەندامە نا چالاکەکانی Ipsos iSay. ئەمەش واتای کۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی پانێڵەکەیە ئەگەر ئەندامی پانێڵەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 6 مانگ هیچ چالاکییەکی پەیوەست بە پانێڵەکە ئەنجام نەدات یان وەڵامی هیچ بانگهێشتنامەیەکی راپرسییەکان نەداتەوە (لە رێگەی کلیک کردن لەسەر بەستەری راپرسییەکەوە). ئیپسۆس لەبارەی کۆتایی پێهاتنی ئەندامێتییەوە ئاگادارت دەکاتەوە و ماوەی 30 رۆژی رۆژژمێری مۆڵەتت پێدەدات بۆ گۆڕینەوەی ئەو خاڵانەی کە ماوتە یان بۆ چالاککردنەوەی هەژمارەکەت، بەپێچەوانەوە هەموو خاڵەکانت کە ماون لەکیس دەدەیت و باڵانسی خاڵەکانت بەتەواوی دەسڕدرێتەوە (erase).

16. داوەرییکردن (السلطة القضائية)

ئەم مەرج و ئەحکامانە ملکەچی قانوونی دەوڵەتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) و دەسەڵاتی گەمارۆ نەدراو(السلطة غير الحصريّة)ی دادگاکانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبن.

17. پەیوەندیمان پێوە بکە (Contact Us)

بۆ زانیاتی زیاتر لەبارەی پانێڵەکانمانەوە، ئەندامێتی پانێڵەکان یان زانیاری پەیوەست بە ئەندامێتیت لە یەکێک لە پانێڵەکانماندا، تکایە پەیوەندی بە تیمی پشتیوانی پانێڵەکەمانەوە بکە. دەتوانیت لە رێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندییان پێوە بکەیت بەم ناونیشانی ئیمەیڵە: surveysIQKU@mena.ipsosisay.com

18. زمانەکان

ئەم مەرج و ئەحکامانە لە بنەڕەتدا بە زمانی ئینگلیزی داڕێژراون. لە حاڵەتی هەبوونی هەر دژیەکییەکدا لەنێوان ڤێرژنی ئینگلیزی ئەم بەڵگەنامەیە و هەر ڤێرژنێکی تری دواتر وەرگێڕدراوی بەڵگەنامەکەدا بۆ سەر زمانێکی تر، ڤێرژنە ئینگلیزییەکە بە بنەما وەردەگیرێت.