چ شتێکی نوێ هەیە؟

What's new

دەبیتە بەشێک لە جڤاتێکی جیهانی بۆ راپرسی، هەموو ناوچە و وڵاتەکان لەخۆ دەگرێت لەژێر ناوێکی یەکگرتووی نوێدا: Ipsos iSay! خۆشحاڵین بەخێرهاتنتان بکەین لە پێگە (وێبسایتە) نوێیەکەمان!

بەردەوام دەتوانیت بەشداری راپرسییەکان بکەیت لە هەر شوێنێکبیت لەڕێگەی چوونە ناوەوە بۆ ipsosisay.com لە وێبگەڕی (browser)ی مۆبایلەکەتەوە.

زانیارییەکانی ناو پرۆفایلەکەم چۆن گۆڕاون؟

ئێستا دەتوانیت وەڵامی هەموو پرسیارەکان لە پرۆفایلەکەتدا ببینیت. هەروەک دەتوانیت لەکاتی روودانی هەر گۆڕانکارییەک لە بارودۆختدا، پرۆفایلەکەت نوێ بکەیتەوە و گۆڕانکاری لە وەڵامەکانتدا بکەیت بەگوێرەی پێویست.

ئەزموونی بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا چۆن گۆڕاوە؟

پاڵپشت بە پرۆفایلەکەت، چێژ لە ئەزموونێکی نوێ و چاککراوی راپرسی ببینە! لەکاتی هەبوونی هەر راپرسییەکی نوێدا بانگهێشتێکت لە رێگەی ئیمەیڵەوە بۆ دەنێرین. وە کاتێک ئامادە دەبیت بۆ بەشداریکردن، ئێمە گونجاوترین راپرسیت بۆ هەڵدەبژێرین.

ئەم بەرنامانەی خوارەوە لەکاتی ئێستادا بەردەست نین:

  • راکێشانی مانگانە
  • راپرسییە خێراکان

چۆن دەتوانم هاتنم بۆ ناو پێگە (وێبسایتە) نوێیەکە تۆماربکەم؟

بچۆرە ناو پێگەی Ipsos iSay ی نوێ بە بەکارهێنانی ناونیشانی ئیمەیڵ و تێپەڕە وشەی نهێنی (پاسۆردی) ئێستات.

ئایا دەتوانم ئیمەیڵی بانگهێشتنامەکانی بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا بوەستێنم؟

لە ئێستادا، بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵگای Ipsos iSay، پێویستە رێگە بدەیت لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بانگهێشتنامەت بۆ بنێرین بە مەبەستی بەشداریکردن لە راپرسییەکاندا. لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە بژاردەی وەستاندنی بانگهێشتنامەکان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بخەینە بەردەستت لەهەمانکاتدا وەکو بەشداربوویەکیش بمێنیتەوە، کەواتە ئاگادار بە! لەکاتی ئێستادا، ئەگەر حەزت لەوە نیە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بانگهێشتنامەی بەشداریکردنت لە راپرسییەکاندا پێبگات، دەتوانیت هەژمارەکەت کۆتایی پێبهێنیت.

زانیارییە کەسییەکانم چی بەسەرهات؟

زانیارییە کەسییەکانت گواسترایەوە بۆ پێگە نوێیەکەمان و پێویست ناکات جارێکیتر پێمانی بدەیتەوە. لەبارەی چۆنێتی بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانت و مامەڵەکردنی لەلایەن ئێمەوە زیاتر بخوێنەرەوە لێرەدا. : https://www.ipsosisay.com/ku-iq/privacy-policy.

هیچ گۆڕانکارییەک لە مەرج و ئەحکامەکاندا کراوە؟

بەڵێ، مەرج و ئەحکامە تایبەتەکانمان نوێ کراوەتەوە. لەپێناو بەردەوامی بەشداریکردن لە راپرسییەکانی Ipsos iSay دا، جارێکیتر پێویستمان بە رەزامەندیت هەیە.

چۆن دەتوانم ئاگاداربم؟

هەموو ئیمەیڵەکانمان لە رێگەی ئەم ناونیشانی ئیمەیڵەوە دەنێردرێت: surveysIQKU@mena.ipsosisay.com. بۆئەوەی هەموو راپرسی و خەڵاتەکانمانت پێبگات، تکایە ناونیشانی ئیمەیڵەکەمان سەربار بکە بۆ لیستی لایەنی پەیوەندیکار (contacts list) یان لیستی نێرەرە متمانەدارەکان (trusted vendor). ئەگەر هەژماری Gmail ت هەیە، لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی Gmail ەوە، یەکێک لە ئیمەیڵەکانمان بگوازەرەوە بۆ فیئەی بنەڕەتی "primary tab" لەڕێگەی تایبەتمەندی "گواستنەوە بۆ" یاخود بە دراگ و درۆپ.

هەروەها دەتوانیت هەمان ناونیشانی ئیمەیڵ بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی لەپەیوەندیدابیت لەگەڵماندا.

ئایا ئەپڵیکەیشنی مۆبایل سەرلەنوێ بەردەست دەبێتەوە؟

هێشتا دەتوانیت ئەپڵیکەیشنەکە لە Google Play ی ستۆرەوە یان لە App Store ەوە دابەزێنیت، بەڵام لەم کاتەی ئێستادا ناتوانیت لەڕێگەیەوە بەشداری راپرسییەکان بکەیت. کاتێک ئەپڵیکەیشنە نوێیەکە بەردەست دەبێت بۆ دابەزاندن ئاگادار دەکرێیتەوە.

هێشتا دەتوانم ئەپڵیکەیشنەکەی مۆبایل دابەزێنم؟

هێشتا دەتوانیت ئەپڵیکەیشنەکە لە Google Play ی ستۆرەوە یان لە App Store ەوە دابەزێنیت، بەڵام لەم کاتەی ئێستادا ناتوانیت لەڕێگەیەوە بەشداری راپرسییەکان بکەیت.

کاتێک ئەپڵیکەیشنە نوێیەکە بەردەست دەبێت بۆ دابەزاندن ئاگادار دەکرێیتەوە.

هێشتا دەتوانم لەڕێگەی مۆبایلەوە بەشداری راپرسییەکان بکەم؟

بەڵێ! دەتوانیت بەشداری راپرسییەکان بکەیت لەڕێگەی چوونە ناو پێگە ئەلیکترۆنییەکەمانەوە ipsosisay.com، راستەوخۆ لە مۆبایلەکەتەوە.