لەبارەی Ipsos iSay ەوە

ده‌رباره‌ی Ipsos iSay

ئێمه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كین كه‌وا گرنگی ده‌دات به‌ راپرسیه‌كان له‌ رێگه‌ی ئنته‌رنێت وه‌ خه‌ڵات پێشكه‌ش ده‌كات به‌ ملیۆنه‌ها به‌شداربوو كه‌وا بیروبۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن.

  • Ipsos iSay چیه‌؟

    Ipsos iSay كۆمه‌ڵگه‌یێكه‌ گرنگی ده‌دات به‌ راپرسیه‌كان له‌ رێگه‌ی ئنته‌رنێت وه‌ خه‌ڵاتت پێده‌به‌خشێت به‌رانبه‌ر هاوبه‌شی كردنی راوبۆچونه‌كانت له‌ Ipsos iSay. پێكهاتووه‌ له‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س كه‌وا راوبۆچونه‌كانیان هاوبه‌شی ده‌كه‌ن. ئه‌ندامه‌كان وه‌ڵامی راپرسیه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌ باشتر كردنی ئه‌و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریانه‌ كه‌وا رۆژانه‌ به‌كاریان ده‌هێنین. وه‌ك ئه‌ندام، هه‌لت بۆ ده‌ره‌خسێنرێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی راپرسیه‌كان وه‌ كاریگه‌ری دروست كردن له‌ بازار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك بابه‌تی جیاواز. وه‌ به‌رانبه‌ر پركردنه‌وه‌ی راپرسیه‌كان كۆمه‌ڵك خه‌ڵاتی جۆراوجۆرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ده‌توانیت لێیان هه‌لبژێریت

  • وه‌ك ئه‌ندام له‌ Ipsos iSay ده‌توانیت چی بكه‌یت؟

    وا بكه‌ راوبۆچوونت بیستراو بێت، چونكه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌. وه‌ك ئه‌ندام له‌ Ipsos iSay، ده‌توانیت به‌شداری بكه‌یت له‌ كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان بۆ كڕیاره‌ ( مه‌عمیل) جۆراوجۆره‌ جیاوازه‌كان. تاقی كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كان، به‌شداری كردن له‌ كۆڕبه‌نده‌كان یان گفتۆوگۆ كردن له‌ رێگه‌ی ئنته‌رنێت. به‌شداری كردن له‌ توێژینه‌وه‌ له‌كاتی بازاری كردن.
    وه‌ك ئه‌ندام له‌ Ipsos iSay ده‌توانیت گاریگه‌ری دروست بكه‌یت له‌سه‌ر بریاره‌كانی دامه‌زراوه‌كان، كۆمه‌ڵگاكان و برانده‌كان. هه‌روه‌ها خاڵ به‌ده‌ست ده‌هێنیت به‌رانبه‌ر به‌شداری كردنت له‌ هه‌ر راپرسیه‌كدا، وه‌ ده‌توانیت بیگۆڕیته‌وه‌ به‌ خه‌ڵات به‌ هه‌ڵبژاردنی خۆت.

چی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندێتیت؟

وه‌ك ئه‌ندام له‌ Ipsos iSay ، تۆ راوبۆچوونی به‌ نرخت هاوبه‌شی ده‌كه‌یت ، ئێمه‌ زۆر به‌ جدی خۆمان به‌ لێپرسراو ده‌زانین بۆ پاراستنی زانیاریه‌ نهێنیه‌كانت. به‌بێ گوێدانی راوبۆچوونت، ئێمه‌ هه‌موو رێكارێكی پیێویست ده‌گرینه‌به‌ر وه‌ پابه‌ند ده‌بین به‌ سیاسه‌تی تایبه‌تمه‌ندێتی وه‌ پاراستنی داتاكان له‌ پێناو پاراستنی ئاسایش و نهێنی داتاكانت

  • ستاندارده‌ به‌رزه‌كان

    ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ پێوه‌ره‌كانی تایبه‌تمه‌ندێتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها پابه‌ندین به‌ نوێترین رێنماییه‌كانی توێژینه‌وه‌كانی بازار.

  • كۆتایی هێنان به‌ ئه‌ندامێتی له‌ هه‌ر كاتێك

    به‌شداری كردنت خۆویستانه‌یه‌ ده‌توانیت هه‌ر كاتێك داوای سڕینه‌وه‌ یان نه‌هێشتنی ئه‌و زانیاریانه‌ی تۆ كه‌ لامان پارێزراوه‌ بكه‌یت.

  • بۆ مه‌به‌ستی ئامار

    زانیاریه‌كان شیده‌كرێنه‌وه‌ وه‌ به‌كارده‌هێنرێن له‌ هه‌ڵێنجان ( استنتاج) ده‌رباره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ دانیشتوان له‌سه‌ر بنه‌مای نمونه‌ ( سامپڵ) ی بچوكتر له‌ جیاتی كه‌سانی دیاریكراو

پرسیاری ترت هه‌یه

ده‌توانیت هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌ تیمی پاڵپشتیكردن یان سه‌یری لاپه‌ره‌ی پرسیاره‌ ئاراسته‌كراوه‌كان بكه بۆ زانیاری زیاتر .

Ipsos iSay ئاماده‌یه‌ بۆ دروست كردنی جیاوازی.

ئایا تۆ ئاماده‌یت بۆ دروست كردنی جیاوازی؟ خوازیارین گوێمان له‌ بیروبۆچوونه‌ به‌ نرخه‌كانت بێت.